"هەر فەرمانبەرێك خاوەنی ماستەر كارتی نێو دەوڵەتی بێت پێشینە وەردەگرێت"
  2019-04-09       2250       


لەراگەیەنراوێكیدا بانكی رافیدەینی حوكمی ئاشكرایدەكات هەر فەرمانبەرێك خاوەنی ماستەر كارتی نێو دەوڵەتی بێت پێشینە وەردەگرێت.


ئاوێنە: بانكی رافیدەینی حوكمی لەسەر پێدانی پێشینە راگەیەنراوێك بڵاو دەكاتەوە كە تێیدا باس لەوە دەكات هەر فەرمانبەرێكی عێراقی خاوەنی ماستەر كارتی نێو دەوڵەتی بێت دەتوانێت پێشینە وەربگرێت.


راشیدەگەیەنێت برە پارەیەك وەك شێوازی نوێی پێشینە دەدەنە سەرجەم فەرمانبەران، ئاشكراشیدەكات تا ئێستا 8 هەزار فەرمانبەر داواكارییان بۆ وەرگرتنی پێشینەكە پێشكەشكردوە، ئەو پارەیەشی وەك پێشینە دەدرێت برەكەی 3 یان 5 یان 8 ملیۆن دینار دەبێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×