سبەینێ‌ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەو
  2019-04-09       730       

 

بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای هەمواری دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم، وابریارە سبەینێ‌ "چوار شەممە" پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.


ئاوێنە: دوای ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەم‌و دوەم وابریارە سبەینێ‌ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە‌و تێیدا لەدانیشتنی ژمارە 5 ی ئاسایی ساڵی یەكەم پرۆژەیاسای هەمواری دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پەسەند بكات.


بەپێی لێدوانی بەرپرسانی یەكێتی دواخستنی واژۆكردنی رێككەوتنەكەی نێوان یەكێتی‌و پارتی لەسەر داوای پارتی دیموركاتی كوردستان بوە‌و تێیدا داوای 24 كاتژمێر مۆڵەتیان كردبو، لەئێستاشدا فراكسیۆنی یەكێتی چاوەروانی بریاری سەركردایەتی حزبەكەی دەكات بۆ بەشداریكردن لەكۆبونەوەكەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×