نەوشیروان مستەفا: پارتی‌و حزبه‌كانی‌ تر خەریکە سواری ملمان دەبن
  2019-04-09       2852       
نەوشیروان مستەفا

بۆ یەکەمجار ڤیدیۆیەکی نەوشیروان مستەفا بڵاودەبێتەوەو تێیدا ناوبراو باس لەباردودۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات‌و ده‌ڵێت، "پارتی‌و حزبه‌كانی‌ تر خەریکە سواری ملمان دەبن، منیش لەو دۆخە بی ئومێد بوم".


ئاوێنه‌: ئارام ئەحمەد نوسه‌ر، لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بۆیەکەم جار ڤیدیۆیەکی نەوشیروان مستەفا ڕیکخەری کۆچکردوی بزوتنەوەی گۆڕانی بڵاوکردۆتەوە کە باس لەباردودۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات.

به‌وته‌ی‌ ئارام ئه‌حمه‌د، لەگرتە ڤیدیۆییەکەدا نەوشیروان مستەفا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ جەمال حاجی محممەد سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام دەدات‌و ده‌ڵێت، "هەندێک کەس لەنێو گۆڕانەوە جنێو بەیەکتری ئەدەن‌و موئامەرە لەیەکتری دەکەن‌و ڕێگاکەیان خۆشکردوە بۆ پارتی‌و حزبه‌كانی‌ تر خەریکە سواری ملمان دەبن، نه‌ك خه‌ڵك منیش لەو دۆخە بیئومێد بوم".

ئارام ئەحمەد رونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ "ئەو ڤیدیۆیەی من بڵاومکردۆتەوە سێ مانگی پێش کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا تۆمارکراوەو لەماڵی کاک نەوشیروان بوە، ئەوەی کە ڤیدیۆکەشی گرتووە، نمای کوڕی نەوشیروان مستەفا بوەو تەنانەت خۆیشی بۆی ناردوم".

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×