میدیای‌ گۆڕان: نەوشیروان مستەفا له‌گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا باس له‌بێئومێدبونی ده‌كات له‌جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی گۆڕان‌و یه‌كێتی
  2019-04-09       2408       
نەوشیروان مستەفا

میدیای‌ ڕه‌سمی‌ گۆڕان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ نەوشیروان مستەفا له‌گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا باس له‌كێشه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بكات، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ قسه‌كانی‌ ناوبراو په‌یوه‌ندی‌ به‌جێبه‌جێنه‌كردنی‌ رێككه‌وتنی گۆڕان‌و یه‌كێتییه‌وه‌ هه‌یه‌.

 
ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئارام ئەحمەدی‌ نوسه‌ر، لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆیەکی نەوشیروان مستەفا ڕیکخەری کۆچکردوی بزوتنەوەی گۆڕانی بڵاوکردەوە کە باس لەباردودۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات.

له‌به‌رامبه‌ردا میدیای‌ ڕه‌سمی‌ گۆڕان رونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌، "مێژوی ڤیدیۆكه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رواری (11/10/2016) كاتێك رەوانشاد نەوشیروان مستەفا له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قسه‌ ده‌كات‌و بێئومێدبونی خۆی له‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتی ده‌خاته‌ڕو كه‌ له‌مانگی ئایاری هه‌مان ساڵدا واژۆكرابو."

به‌ڵام به‌وته‌ی‌ ئارام ئه‌حمه‌د، لەگرتە ڤیدیۆییەکەدا نەوشیروان مستەفا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ جەمال حاجی محممەد سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام دەدات‌و ده‌ڵێت، "هەندێک کەس لەنێو گۆڕانەوە جنێو بەیەکتری ئەدەن‌و موئامەرە لەیەکتری دەکەن‌و ڕێگاکەیان خۆشکردوە بۆ پارتی‌و حزبه‌كانی‌ تر خەریکە سواری ملمان دەبن، نه‌ك خه‌ڵك منیش لەو دۆخە بیئومێد بوم".

ئارام ئەحمەد رونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ "ئەو ڤیدیۆیەی من بڵاومکردۆتەوە سێ مانگی پێش کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا تۆمارکراوەو لەماڵی کاک نەوشیروان بوە، ئەوەی کە ڤیدیۆکەشی گرتووە، نمای کوڕی نەوشیروان مستەفا بوەو تەنانەت خۆیشی بۆی ناردوم".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×