ئاسایشی هەولێر "تەنێكی نامۆ" دەتەقێنێتەوە
  2019-04-09       1113       

بەرپرسی راگەیاندنی ئاسایشی هەولێر ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ له‌یه‌كێك له‌گه‌ره‌كه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێر "ته‌نێكی‌ نامۆ"یان ته‌قاندۆته‌وه‌.

ئاوێنه‌: له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی‌ پارتی‌، موقەدەم سەباح خدر، بەرپرسی راگەیاندنی ئاسایشی هەولێر ده‌ڵێت، "ئەمڕۆ لەلایەن چەند كەسێك لەگەڕەكی هەڤاڵان ئاگاداركراینەوە كە تەنێكی نامۆ لەسەر شەقامی كەسنەزان فڕێدراوە، تیمەكانی ئێمەش چونه‌ شوێنەكە. دوای لێكۆڵینەوەی ورد بەباشمان زانی لەڕێگەی چەند ماددەیەكی تەقێنەر، تەنەكە بتەقێنینەوە".

به‌وته‌ی‌ ئه‌و، "لەكاتی تەقینەوەی تەنە نامۆكەدا دەنگێكی كەمێك بەرز بیستراوە، بەڵام هیچ مەترسییەكی دروست نەكردووە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×