2019-04-09   1036     
سه‌رباری ده‌یان كێشه‌ی جۆراوجۆردا له‌كه‌می مامۆستا‌و نه‌بونی خوێندنگه‌و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان، سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی جیاواز له‌قه‌زای شنگال سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی خوێندن ده‌كه‌ن به‌سێ زمان‌و سێ سیستمی جیاواز.
ئاوێنه: حكومه‌تی عیراق سه‌رپه‌رشتی 19 خوێندنگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌كات له‌شنگال، كه به‌زمانی عه‌ره‌بی‌و به‌سیستمی تایبه‌ت به‌خۆیان وانه‌ده‌ڵێنه‌وه؛ په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش سه‌رپه‌رشتی لانیكه‌م هه‌زار خوێندكار ده‌كات به‌زمانی كوردی ئه‌وانیش به‌سیستمی جیاوازتر.
هاوکات بەڕێوه‌بەرایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سەر بەئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شنگال، له‌سه‌ر چیای شنگال‌و به‌رێنوسی لاتینی وانه به‌هه‌زار خوێندكار ده‌ڵێنه‌وه، هه‌رچه‌نده هێشتا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و عیراقه‌وه دانیپێدانه‌نراوه.
سەمیر دەروێش، سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنگه عه‌ره‌بییه‌كانی سه‌ر بەوه‌زارتی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عیراق، به‌سایتی (كه‌ركوك ناو)ی وتووه، "به‌پێی ئه‌و سیستمه ده‌ڕۆین كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق كاری پێده‌كات، كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئێمه نه‌بونی مامۆستای پێویسته، چونكه ته‌نیا 27 مامۆستای میلاكمان هه‌یه بۆ هه‌زارو 90 خوێندكار".
جگه‌له‌وه‌ش به‌شێك له‌خوێندنگه‌كان پێداویستی ئاوی خواردنه‌وه، كورسی‌و پێداویستی تریان نییه، هه‌ندێك له‌قوتابیان ناچارن رێگه‌یه‌كی دور ببڕن تا ده‌گه‌نه خوێندنگه.
سەمیر ده‌ڵێت، "مانگانه هه‌ر خوێندكارێك پێنج هه‌زار دینار بەخوێندنگەکە‌ی دەدات، ئه‌و بڕە‌ش ده‌درێت به‌و مامۆستایانه‌ی وانه‌ی زیاتر ده‌ڵێنه‌وه یان وانه‌بێژن".
لای خۆیه‌وه مامۆستا عیدۆ شەنگالی، بەڕێوه‌بەر لەخوێندنگەیه‌كی سەر بەئەنجومەنی خۆبەڕیوەبەری دیموکراتی شەنگال، به‌سایته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، ئه‌وان له‌سه‌ر چیای شنگال له‌ساڵی 2015وه به‌پیتی لاتینی‌و زاراوه‌ی كرمانجی وانه به‌هه‌زار خوێندكار ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌و خوێندنگەیانه له‌لایه‌ن 75 مامۆستاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌هه‌ردو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و عیراقه‌وه نییه.
عیدۆ شنگالی رایگه‌یاندووه، "ئه‌وكاته‌ی شنگال چۆڵكرا (له ئابی 2014)، ئاواره ئێزیدییه‌كان هاتنه‌سه‌ر چیای شنگال‌و تائێستا له‌وێ ماون، ئەنجومەنی خۆبەڕیوەبەری دیموکراتی شەنگال خوێندنگه‌ی بۆ منداڵه‌كانیان كردۆتەوە تا له خوێندن بێبه‌شنه‌بن".
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شنگال، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی نزیك له‌پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ە‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شنگال زێدی مێژویی ئێزیدییه‌كان له‌خۆرئاوای موسڵ پێكهێنرا، هه‌رچه‌نده خۆیان ده‌ڵێن سه‌ر به‌حكومه‌تی عیراقن، به‌ڵام دانپێدانراو نین.
عیدۆ شنگالی وتی، "له‌م قوتابخانانەی ئێمه قوتابیان به‌كرمانجی‌و پیتی لاتینی لەگەڵ زمانی عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی وانه ده‌خوێنن".
هاوكات واحیدا خێر‌و، خوێندکاری پۆلی شه‌شه‌می ناوەندییه له‌قوتابخانه‌یه‌كی كوردی سه‌ر به‌په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، "كێشه‌مان ئه‌وه‌یه لەزۆربەی شوێنەکانی شنگال قوتابخانەی کوردی نییه، بۆیە ناچارین رۆژانه له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر هاتوچۆ بكه‌ین، مامۆستامان كه‌مه‌و له‌زۆر شوێن ده‌رگای قوتابخانه‌كان هێشتا داخراون".
واحیدا ئێستا لەوە دەترسێت بەپاساوی ئه‌وه‌ی شنگال ئارام نییه، ئه‌گه‌ری هه‌یه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ناچاریان بكات بۆ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان بچنە پارێزگای دهۆك.