2019-04-09   1534     
سۆرخوین زاگرۆس، فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد
فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد -یه‌ژا ستار- به‌پێویستی ده‌زانێت كه‌پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا -ئاكه‌په- ده‌رس له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌ربگرێت‌و دانی پێدا بنێت كه ئیدی ناكرێت درێژه به‌سیاسه‌تی له‌ناوبردنی كوردان بدرێت.
ئاوێنه: سۆرخوین زاگرۆس، فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد، ڕایگه‌یاندووه، پارتی دیموكراتی گه‌لان -هه‌ده‌په- له‌شاره‌كانی توركیا وه‌های كرد هاوپه‌یمانه‌تی ئاكه‌په-مه‌هه‌په شكستبێنێت‌و له‌كوردستانیش كۆتایی به‌ڕژێمی قه‌یوم بێت. ئه‌م ستراتیژه‌ی هه‌ده‌په ئه‌نجامێكی سه‌ركه‌وتوانه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
زاگرۆس ده‌ڵێت، ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی به‌پێشه‌نگایه‌تیی هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌كرێت، هه‌ڵوێستێكی گه‌وره‌ی له دژی فاشیزم پیشان داوه و كاریگه‌رییه‌كی گرنگی له‌هه‌ڵبژاردن كردووه. وتیشی، هه‌ڵوێستی "سه‌ر بۆ فاشیزم دانانه‌وێنین‌و گه‌لانی توركیا ئازاد ده‌كه‌ین" له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردندا بینرا.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه یه‌ژا ستار وتی، "فاشیزم كه هه‌ژێنرا، له‌وانه‌یه زیاتر هێرش بكات. به‌ڵام ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه به‌توندی له‌دژی ده‌وه‌ستینه‌وه. خه‌ون‌و خه‌یاڵی تاكه‌كه‌سیی ئه‌ردۆغان شكستیهێناوه. له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا ویستیان له‌ژێر كاریگه‌ری زرێپۆش‌و فشاری سه‌ربازی ڕه‌وایه‌تی به‌سیاسه‌تی قه‌یوم بده‌ن، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته سه‌ره‌ڕای فشاری توندیش په‌سه‌ند نه‌كرا."
سۆرخوین زاگرۆس هێمای بۆ ئه‌وه كرد، "ئه‌و شانس‌و ده‌رفه‌تانه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پێشكه‌شی كردووه، له‌لایه‌ن ئاكه‌په‌و ڕێبه‌رایه‌تییه‌كه‌یه‌وه له‌به‌رچاو نه‌ده‌گیرا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئاكه‌په سه‌ربه‌ره‌وژێر بووه‌ته‌وه. هۆكاره‌كه‌شی هه‌ڵوێسته هێرشكارانه‌كه‌یه‌تی. ده‌بێ ئیدی واز له‌سیاسه‌تكردن به‌خوێنی گه‌لانی توركیا بێنێت. گه‌ریلاكانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بن له‌تێكۆشانی خۆیان."