ساڵەح ژاژڵەیی: جێگری سەرۆکی هەرێم ببێت یا نەبێت بۆ ئێمە چیە؟ هەر ئەو کەسە دەچێت مەعاش وەردەگرێت هیچی تر
  2019-04-10       1681       

جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆران، ساڵەح ژاژڵەیی دەڵێت "جێگری سەرۆکی هەرێم ببێت یا نەبێت بۆ ئێمە چیە؟ هەر ئەو کەسە دەچێت "مەعاش" وەردەگرێت هیچی تر، به‌خوا له‌ناو زیاتر هیچی تر نابێت، راشیدەگەیەنێت  پارتی ده‌توانێت داوا لەگۆڕان بکات بڵێ ئێوە دەستبەرداری پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم ببن،بەدوری نازانم پارتیش ئەوە بکات ئەو پۆستە بدات بەیەکێتی و هیچ شتێك له‌سیاسه‌ت به‌دوور نازانم.

ئاوێنە: ساڵەح ژاژڵەیی بە دەنگی ئەكریكای وتوە " کۆمەڵێک خەڵک هەیە ڕەنگە قسەکانی منیان بە دڵ نەبێت و بیکەنە"زەجە" چونکە من ڕاستیەکان دەڵێم ئەگەر یەکێتیش بەهانە بگرێت بۆ پۆستێک کە دراوە بە گۆڕان با بیدەن بەوان کەی ئەوە کێشەیە؟ دەبێت حسابی میللەتەکە و ناوچەکە بکرێت، پۆست چیە؟ جێگری سەرۆکی هەرێم ببێت یا نەبێت بۆ ئێمە چیە؟ هەر ئەو کەسە دەچێت "مەعاش" وەردەگرێت هیچی تر، چیە؟ چ نرخێکی هەیە؟ هیچ نیە بەڕاستی! "بەخوا بەڕاستی ڕاستیەکەت پێدەڵێم" پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم لەناو زیاتر هیچی تر نابێت هیچ، ئەگەر بە بۆچونی من بێت هەر وەرینەگرین ئەو پۆستە(پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم)، ئاخر سەرۆکی هەرێم هی پارتی بێت و هەموو دەسەڵاتە "ئەساسیەکان" لەدەست پارتیدا بن، "بەڕێز مەسعود بارزانی" کە خۆی مابێت ڕەنگە "نێچیریش" ئەو دەسەڵات و "ئەهمیەتە" گەورەی نەبێت هەر ناوبێت کە سەرۆکی هەرێمە، ئنجا ئێمە جێگری ئەویش بین دەبێت چیمان بەدەست بێت و جێمان پێبکرێت و چ بڕیارێکمان پێدەدرێت؟ "


بە پێویستیشی دەزانێت لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان لایەنەكان سازش بۆ یەكتری بكەن، دەشڵێت "" ئێستا پارتی ڕازییە کە سەرۆکی هەرێم لەپەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت، بەڵام ئایا ئەو ئەو داواکارییە دێتە دی کە کاتی خۆی ئۆپۆزسیۆن داوای دەکرد هەموو شتێک دێتە دی وەک داواکاری ئەوکات؟ یا ئێستا تێدەپەڕێنرێت بەڵام لەلایەک دڵی پارتی ڕازی دەکات لەلایەکی تریش هیچ شتێک بەبێ بەرژەوەندی پارتی تێناپەڕێنرێت بۆیە وەک دەڵێن پارتی بە تیرێک دوو نیشانەی شکاندووە لەلایەک گۆڕانی ڕازی کردووە لەلایەکیش پارتی دڵنیایە کەهیچ شتێک بێ بەرژەوەندی خۆیان تێناپەڕێنرێت".  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×