سەركردەیەكی پارتی: داواكردنی پۆستی جێگری دوەم لەلایەن یەكێتیەوە زیادەیە
  2019-04-10       1518       

 

ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، فازڵ بەشارەتی رایدەگەیەنێت داواكردنی پۆستی جێگری دوەم لەلایەن یەكێتیەوە زیادەیە، دەشڵێت "ئەگەر یەكێتی‌و پارتی گەیشتبنە رێككەوتن وابریارە كاتژمێر 2 ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە".


ئاوێنە: فازڵ بەشارەتی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند ئەو زانیاریی نیە كە ئایا یەكێتی‌و پارتی گەیشتونەتە رێككەوتن یاخود نا، بەڵام رایدەگەیەنێت ئەگەر ئەو دو حزبە بەرێككەوتنێك گەیشتبن ئەوا كاتژمێر 2 ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای هەمواری دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم كۆدەبێتەوە.


ئەو وتی "یەكێتی گرفتێكی دروستكردوە لەسەر ئەوەی پێداگری دەكات لەسەر داواكردنی جێگری دوەمی سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازی، من پێموایە ئەمە داوایەكی زیادەیە چونكە یەكێتی وەزارەتی پێشمەرگەی وەرگرتوە، لەبەرئەوەی وەزارەتی پێشمەرگەیان لایە گرنگ نیە پۆستی جێگری دوەمی سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازییان لابێت".


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×