سەرچاوەیەكی باڵا بۆ ئاوێنە: فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمان دەكات
  2019-04-10       1345       


سەرچاوەیەكی باڵا لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند بابەتی دانانی دو جێگر بۆ سەرۆكی هەرێم لە پرۆژە یاسای هەمواری دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم جێكراوەتەوە‌و فراكسیۆنی یەكێتیش بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەكات.



ئاوێنە: لەئێستادا لیژنەی یاسایی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەكۆبونەوەدایە بۆ تاووتوێكردنی هەمو ئەو سەرنج‌و تێبینیانەی لەسەر پرۆژە یاسای دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەیە، چاوەروانیش دەكرێت دوای بەدوای كۆبونەوەكە راپۆرتی خۆی بنوسێت‌و كاتژمێر 2 ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆش كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە دەستپێبكات.



لەمبارەیەوە سەرچاوە باڵاكەی نێو یەكێتی وتی "بە پێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستدان فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری لەكۆبونەوەكەی كاتژمێر 2 ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان دەكات، چونكە رەزامەندی نیشان دراوە كە سەرۆكی هەرێم دو جێگری هەبێت، كەواتە ئەگەر یەكێتی‌و پارتی پێكەوە دەنگی بۆ بدەن پرۆژەكە پەسەند دەكرێت، ئەگەر گۆرانیش دەنگ بە پرۆژەكە نەدات بەربەست بۆ پەسەند كردنەكەی دروست نابێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×