مستەفا چاورەش: هاوڵاتیانی كوردستان گرنگترن نەك پۆست‌و پلە
  2019-04-10       1924       

 

مستەفا چاورەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت هاوڵاتیانی كوردستان گرنگترن نەك پۆست‌و پلە، پێشی وایە دواكەوتنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان زوڵمەو لە هاوڵاتیان دەكرێت.


ئاوێنە: مستەفا چاورەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان یەكێك لەو سەركردانەی حزبەكەیەتی كە بەشی زۆری لێدوان‌و پەیامەكانی بە ئاراستەی رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە تایبەت یەكێتی‌و پارتییە بە ئاوێنەی وت "ئەگەر ئەو ململانێ‌ سیاسی‌و دواخستنەی حكومەت لەپێناو خەڵكە، پێتان دەڵێم بە دڵنیاییەوە خەڵك ئەوەی ناوێت، باشترین كارێك خەڵك بیەوێت رێككەوتنی لایەنەكانە، دەبێت حزبەكات بیر لەژیان‌و گوزەرانی خەڵك بكەنەوە نەك پۆست‌و پلە".


لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا مستەفا چاورەش كاندیدی حزبەكەیەتی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە؟ ئەو وتی "ئەو پرسیارەم زۆر روبەرو بوەتەوە، بەرونی پێتان بڵێم نە بۆ من نە بۆ كەسی دیكە بریار نەدراوە، هەركات حكومەت پێكهات باس لەوە دەكرێت كێ‌ دەبێت بە وەزیر یان كاندید دەكرێت بۆ وەرگرتنی هەر پۆستێكی دیكە، بەڵێ‌  ناو هەیە بەڵام تا ئێستا بریاری فەرمی لەسەر هیچ ناوێك نەدراوە، پێشموایە لەناو حزبەكەم كەس ئیعترازی لەسەر من نەبێت".


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×