ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 5 كەس رادەگەیەنێت
  2019-04-10       1651       

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 5 كەس رادەگەیەنێت كە تۆمەتبارن بە مامەڵەكردن‌و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر.


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتوە "هێزه‌كانمان توانیویانه‌ له‌ڕۆژانی13-6-2018تا ڕۆژی10-1-2019 به‌بڕیاری دادوه‌ر، له‌پارێزگای سلێمانی 5 كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌پێی مادده‌ی ( 14 مخدرات ) ، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی /2 ، ڕۆژانی7/4/2019  و 8/4/2019سزادران".



دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی /2 بەمجۆرە سزای بەسەر ئەو 5 كەسەدا سەپاندوە: 


1-(ڕ، ڕ، ف) له‌دایك بوی ساڵی (1993) ڕه‌گه‌زی (نێر) ، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (4)ساڵ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

2- ( ڕ، ش، غ) له‌دایك بوی ساڵی ( 1999 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی خوێندكار، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

3-( ڕ ، خ ، م) له‌دایك بوی ساڵی ( 1983 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر) ، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

4-( ز ، ێ ، م) له‌دایك بوی ساڵی ( 1993 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (1)ساڵ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

5-( هـ ، هـ ، ق) له‌دایك بوی ساڵی ( 1994 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×