رونكردنەوەو ئاگادارییەك لە خانەی راپەڕاندنەوە
  2019-04-10       1065       

رونكردنەوەو ئاگادارییەك لە خانەی راپەڕاندنەوە كە تێیدا هاتوە "لەدوای كۆچی دوایی كاك نەوشیروان، ژمارەیەك هەڵسوڕاوی گۆڕان لە پلەی رێكخراوەیی جیا جیا، و هەندێ لەوانەی خۆیان بە گۆڕان دەزانن، بۆ پاڵپشتی لە راو بۆچون و نوسین و قسەكانی خۆیان، لە كەناڵەكانی راگەیاندنی حیزبی و ئەهلی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، قسەی نافەرمی كاك نەوشیروان دەهێننەوەو دەیكەن بە بەڵگە".


ئاوێنە: خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆران رایدەگەیەنێت هەندێ لەوانەی خۆیان بە گۆڕان دەزانن، بۆ پاڵپشتی لە راو بۆچون و نوسین و قسەكانی خۆیان، لە كەناڵەكانی راگەیاندنی حیزبی و ئەهلی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، قسەی نافەرمی كاك نەوشیروان دەهێننەوەو دەیكەن بە بەڵگە، دەشڵێت " بزوتنەوەی گۆڕان ئەو شێوازە لە كاری راگەیاندن بە جۆرێك لە ساختەو بوختان و گەندەڵی دەزانێ".



دەقی ڕونكردنەوەكە


رونكردنەوەو ئاگادارییەك لە خانەی راپەڕاندنەوە


لەدوای كۆچی دوایی كاك نەوشیروان، ژمارەیەك هەڵسوڕاوی گۆڕان لە پلەی رێكخراوەیی جیا جیا، و هەندێ لەوانەی خۆیان بە گۆڕان دەزانن، بۆ پاڵپشتی لە راو بۆچون و نوسین و قسەكانی خۆیان، لە كەناڵەكانی راگەیاندنی حیزبی و ئەهلی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، قسەی نافەرمی كاك نەوشیروان دەهێننەوەو دەیكەن بە بەڵگە.



بزوتنەوەی گۆڕان ئەو شێوازە لە كاری راگەیاندن بە جۆرێك لە ساختەو بوختان و گەندەڵی دەزانێ، بۆیە بەتوندی ئیدانەی دەكات، و گۆڕان تەنیاو تەنیا نوسین و چاوپێكەوتنە فەرمییەكانی كاك نەوشیروان بە سەرچاوە دەزانێ، كە ئێستا لیژنەیەكی تایبەتی هەیە، بۆ كۆكردنەوەو رێكخستن و ئەرشیف كردن، جگە لەوە، گۆڕان لێپرسینەوە دەكات لەگەڵ هەر كەسێك، قسەی نافەرمی كاك نەوشیروان بكات بە سەرچاوە بۆ مەرامی خۆی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×