هه‌په‌گه‌ كوژرانی سه‌ربازێك و برینداربونی سێ سه‌ربازی سوپای توركیای راگه‌یاند
  2019-04-10       864       

هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل(هه‌په‌گه‌) كوژرانی سه‌ربازێكی توركیاو برینداربونی سێی دیكه‌ی له‌چالاكییه‌كی گه‌ریلادا له‌ شرناخ راگه‌یاند.

ئاوێنه‌: ناوه‌ندی راگەیاندنى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە)، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سه‌عات 7ی رۆژی رۆژی ٩ی نیسانی ٢٠١٩ سوپاى تورکیا لە ناوچەى "قلابان"ی شرناخ و لە ناوچەکانى گەلیى جنا، شاخی مێش، شاخی رژدە و قەڵای مەمێ بە پشتیوانیى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و کۆپتەری جەنگیى جۆری کۆبرا دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌"هێزەکانمان هەر لەو رۆژەدا لە سه‌عات  یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆ لە دژی یەکەى ئۆپەراسیۆنى سوپاى تورکیا لە شاخی مێش چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکى دوژمن کوژرا و ٣ سەربازى تریش بریندار بون."

وتیشی"سوپاى تورکیاى داگیرکەر هەر ئەو رۆژە کاتژمێر 6ی ئێواره‌ بەبێ ئەوەی ئەنجامێکى دەست بکەوێت لەو شوێنانە کشایەوە هێزەکانى ئێمەش هیچ زیانێکیان نەبو."

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×