توركیا؛ 51 كۆچبه‌ر كه‌ زۆربه‌یان كوردن ده‌ستگیرده‌كرێن
  2019-04-10       1023       

نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌ توركیا ئاشكرایكرد، 51 کۆچبەر كه‌ زۆربه‌یان كوردن له‌ شاری چاناكاڵێی توركیا ده‌ستگیر كران.

ئاوێنه‌: رۆژ عه‌زیز نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌ توركیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ له‌ شاری چاناكاڵێی توركیا 51 کۆچبەر كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی كوردستانی عیراقن ده‌ستگیر كراون".

وتیشی"ئه‌م کۆچبەرانه‌ له‌ شاری جاناكاڵێی توركیاوه‌ به‌ره‌و جه‌زیره‌ی لیسبوسی یۆنانی به‌ یه‌ختێكی گه‌وره‌ كه‌ ئاڵای روسیای هه‌ڵكردوه‌ به‌ڕێكه‌وتون".

به‌پێی قسه‌ی رۆژ عه‌زیز خاوه‌نی یه‌خته‌كه‌ دو كه‌سیان خه‌ڵكی ئۆكرانیان و سیانی دیكه‌شیان خه‌ڵكی روسیان و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ی توركیاوه‌ ده‌ستگیركراون.

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×