مسته‌فا بالی،
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) ئاشكرای كرد، ئوسامه عوێد ساڵح،
وه‌زیری نه‌وتی داعش كه یازده مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیركراوه، دانی به‌وه‌دا
ناوه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی داعش له‌و ناوچانه‌ی سوریا خۆی حه‌شارداوه
كه له‌ژێر ده‌ستی توركیادان.
ئاوێنه: مسته‌فا
بالی، وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) له‌چه‌ند تویتێكدا رایگه‌یاند،
له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو و ئاگادار له لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئوسامه
عوێد ساڵح، وه‌زیری نه‌وتی داعش و سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایش و شانه نوستوه‌كانی ئه‌و
رێكخراوه، كه یازده مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیركراوه، بیستویه‌تی كه دانی به
هه‌ندێك راستی نه‌زانراودا سه‌باره‌ت به داعش ناوه له‌وانه چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی
په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی داعش له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كاندا.
مسته‌فا بالی هێمای
بۆ ئه‌وه كردوه كه نزیكه‌ی 40 تۆن له زێڕو كه‌لوپه‌لی گرانبه‌ها كه له‌موسڵ
له‌لایه‌ن داعشه‌وه دزراوه، له‌ڕێگه‌ی ئیدلب-ه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سوریا
كراوه كه ئه‌وه‌ش هاوكاری داعشه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئێستاش توانای بازرگانیكردنی چه‌كی
هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ته‌كه‌ی روبه‌ڕوی سه‌ركه‌شی بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به
شوێنی خۆحه‌شاردانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، به‌پێی قسه‌ی مسته‌فا بالی، ئوسامه عوێد
ساڵح ئاماژه‌ی به‌و ناوچانه‌ی سوریا كردوه كه له‌ژێر ده‌ستی توركیادان.
مسته‌فا بالی له‌كۆتاییدا
پرسیویه‌تی"كێ ئاسانكاریی بۆ ئه‌و هه‌مو په‌یوه‌ندییه ئاڵۆز‌و سیستمه
ئابورییه(ی داعش) كردوه، پرسیارێكی راسته‌قینه‌یه كه پێویسته بوروژێنرێت
چونكه ئێمه پابه‌ندین به ریشه‌كێشكردنی داعش له‌ناوچه‌كه."