گه‌ردونناسان
بۆ یه‌كه‌مجار توانیان وێنه‌ی یه‌كێك له چاڵه ڕه‌شه‌كان بگرن و بڵاوی بكه‌نه‌وه.
تیره‌ی ئه‌و چاڵه ره‌شه سێ ملیۆن جار له تیره‌ی زه‌وی گه‌وره‌تره‌و 500 ملیۆن ترلیۆن
كیلۆمه‌تریش له زه‌وییه‌وه دوره.
ئاوێنه: به‌پێی
هه‌واڵێكی بی بی سی، تیره‌ی چاڵه ره‌شه‌كه 40 ملیار كیلۆمه‌تره و واته سێ ملیۆن
جار له‌زه‌وی گه‌وره‌تره‌و زانایان به "دێوه‌زمه"یه‌ك ناویان بردوه.
دوری چاڵه ڕه‌شه‌كه
له‌زه‌وییه‌وه 500 ملیۆن ترلیۆن كیلۆمه‌تره.
پڕۆفیسۆر
هاینۆ فاڵكه، له‌زانكۆی رادبود-ی هۆڵه‌نداو خاوه‌ن بیرۆكه‌ی لێكۆڵنه‌وه‌كه به
بی بی سی وتوه"ئه‌و چاڵه ره‌شه له كۆمه‌ڵه‌ی خۆری خۆمان گه‌وره‌تره. "
وتوشیه‌تی"6.5
ملیار جار له‌خۆر گه‌وره‌تره‌و پێموایه یه‌كێك بێت له قورسترین چاڵه ڕه‌شه‌كان.
دێوه‌زمه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه. پاڵه‌وانی قورسایی چاڵه ره‌شه‌كانی گه‌ردونه."
وێنه‌ی ئه‌و
چاڵه ڕه‌شه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، "بازنه‌یه‌كی ئاگری" دره‌وشاوه‌یه به‌ده‌وری كونێكی ره‌شدا.
خه‌رمانه دره‌وشاه‌وه‌كه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و
گازانه‌وه دروست بوه كه به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی چاڵه ره‌شه‌كه هه‌ڵده‌لوشرێن.
چاڵه ڕه‌شه‌كه ده‌كه‌وێته كاكێشانی ئێم 87 و دره‌وشانه‌وه‌ی روناكی ده‌وری چاڵه
ره‌شه‌كه له روناكی ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانی كاكێشانی ئێم 87 زیاتره بۆیه
توانراوه له زه‌وییه‌وه ببینرێت.
گرتنی وێنه‌ی چاڵه ڕه‌شه‌كه به هه‌ماهه‌نگی
نێوان هه‌شت تۆڕی تێلسكۆپی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای جیهانه‌وه بوه.