وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌ندامێكی وه‌فدی
دانوستانكاری پارتی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی نێوان
حزبه‌كانیان دیاری نه‌كراوه.
ئاوێنه: له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان به‌میدیاكانی پارتی راگه‌یاند، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه سبه‌ی
پێنجشه‌ممه وه‌فدی پارتی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات دوره له راستییه‌وه.
له‌تیف شێخ عومه‌ر دوپاتیشیكرده‌وه كه تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك
بۆ كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی دانه‌نراوه.
له‌لای خۆیشییه‌وه فرسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی وه‌فدی
دانوستانكاری پارتی رایگه‌یاند، سبه‌ی هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی
له به‌رنامه‌دا نییه.
وتیشی"هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی پارتی
و یه‌كێتی دیار نه‌كراوه."