سوپای سودان عومەر حەسەن بەشیر دور دەخاتەوە
  2019-04-11       1002       

 

سەرلەبەیانی ئەمرۆ "پێنج شەممە" سوپای سودان عومەر حەسەن بەشیر، سەرۆكی سودان دور دەخاتەوە‌و رێگەشی پێنادەن گەشتی هیچ وڵاتێك بكات.

ئاوێنە: سوپای سودان عومەر حەسەن بەشیری سەرۆكی وڵاتەكەیان لەپۆستەكەی دور دەخاتەوە‌و ژمارەیەك ئەفسەری باڵا‌و سەركردەی  نزیك لە بەشیریش دەستگیر دەكەن، هەروەها رێگە بە سەرۆكی لەسەر كارلادراوی سودان نادرێت گەشتی بۆ دەرەوەی سودان ئەنجام بدات.

بەر لە دەستگیركردنی عومەر حەسەن بەشیر لەشەوی رابردووەوە ژمارەیەكی زۆری ئۆتومبێلی سەربازی لەنێو شەقامەكانی خەرتومی پایتەختی ئەو وڵاتە بڵاو كرابونەوە‌و دەستیان بەسەر تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتدا گرت.


سەرەنجام بەیانی ئەمرۆ كۆتایی بە دەسەڵاتی 30 ساڵەی عومەر حەسەن بەشیر هات‌و چاوەروان دەكرێت سوپا حكومەتی راگوزەر رابگەیەنێت. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×