ئاسایشی گەرمیان چەكدارێكی داعش بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیر دەكات
  2019-04-11       1018       

لەقەزای كەلار ئاسایشی گەرمیان چەكدارێكی داعش بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیر دەكات، ئاسایش ئاشكراشیدەكات ئەو كەسەی دەستگیركراوە ناوی "سەمیر نورەدین ئیسماعیل"ە، لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانانی بەوەدا ناوە كە چەكداری داعش بوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستگیركردنی چەكدارێكی داعشی بە ناسنامەی ساختەوە ئاشكرا كرد، كە تێیدا هاتوە "پاش ئەوەی رۆژی2/4/2019لە لایەن  هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە لە شاری کەلار کەسێکی گومانلێکراو بەناوی(سمیر نورالدین اسماعیل)بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیرکرا و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە کە چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش بووەو سەر بە وولایەتی کەرکووک و بەرپرسی گواستنەوەی چەکدارەکانی داعش بووە"


راشیدەگەیەنێت لە نێوان کەرکووک و سنووری پەڵکانە و هەروەها لە سنوورەکانی حەویجە و کەرکووک و سلێمان بەگ بەشداری چەندین  شەڕ و کاری تیرۆریستی کردووە و هەروەها لە بەشی ئەمنی لە سنووری حەویجە و پەلکانە کاری کردووەو پاش لە ناوچوونی داعش لە سنوورەکە تۆمەتباری ناوبراو بە مەبەستی خۆحشاردان بە ناسنامەی ساختەوە هاتۆتە سنووری هەرێمی کوردستان و ویستبووی لە شاری کەلارەوە بڕوات بۆ شاری سلێمانی.



بۆ/کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 

 ((هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان چەکدارێکی تیرۆریستی داعشی بەناسنامەی ساختەوە دەستگیرکرد))
لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان سەبارەت بە پاراستنی سەرو گیانی هاوڵاتیان و پاراستنی سنوورەکە لە تیرۆر و تیرۆریستان و دەستگیرکردنی تاوانباران و ڕوو بە ڕووکردنەوەیان بە دادگا..

پاش ئەوەی رۆژی2/4/2019لە لایەن  هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە لە شاری کەلار کەسێکی گومانلێکراو بەناوی(سمیر نورالدین اسماعیل)بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیرکرا و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە کە چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش بووەو سەر بە وولایەتی کەرکووک و بەرپرسی گواستنەوەی چەکدارەکانی داعش بووە لە نێوان کەرکووک و سنووری پەڵکانە و هەروەها لە سنوورەکانی حەویجە و کەرکووک و سلێمان بەگ بەشداری چەندین  شەڕ و کاری تیرۆریستی کردووە و هەروەها لە بەشی ئەمنی لە سنووری حەویجە و پەلکانە کاری کردووەو پاش لە ناوچوونی داعش لە سنوورەکە تۆمەتباری ناوبراو بە مەبەستی خۆحشاردان بە ناسنامەی ساختەوە هاتۆتە سنووری هەرێمی کوردستان و ویستبووی لە شاری کەلارەوە بڕوات بۆ شاری سلێمانی  خۆشبەختانە لە لایەن هێزە هەمیشە چاوکراوەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە توانرا دەستگیربکریت و ڕوو بە ڕووی یاسا بکرێتەوە.
تۆمەتباری ناوبراو بەڕەگەز عەرەبەو لە دایک بووی 1997 و دانیشتووی شارۆچکەی قەرەتەپە بووە و خێزاندارە.
لە لایەن بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەوە بە پێی ماددەی(2)ی تیرۆر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەش لەو بارەوە بەردەوامە.




ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
بەرێوەبەرایەتی  ئاسایشی گەرمیان

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×