لە ئەنجامی داڕمانی گڵی دەوروبەری بینایەك كرێكارێك گیانی لەدەستدا و كرێكارێكیش بریندار بو
  2019-04-11       1168       

لەئەنجامی داڕمانی خۆڵی بینایەك لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی كرێكارێكی بەڕەگەز سوری گیانی لەدەستدا و كرێكارێكی بەڕەگەز عەرەب بریندار بوو .


ئاوێنە: بەیانی ئەمڕۆ 11-4-2019 ، لە ئەنجامی داڕمانی گڵی دەوروبەری بینایەك 2 كرێكار كە لەو بینایە كاریان كردوە دەبن بەژێرەوەو دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ بەهاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لاشەی هەردو كرێكارەكە دەرهێنرانەوە كە یەكێكیان بەناوی (م ، ع ،ع –بەڕەگەز سوری لەدایكبووی 1979 ی دانیشتوی گەڕەكی خەبات لەشاری سلێمانی ) گیانی لەدەستداوەو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا و بریندارەكەش بەناوی ( م ، ع ، ع –بەڕەگەز عەرەب لەدایكبووی 1992 ،دانیشتوی گەڕەكی كانی سپیكە لەشاری سلێمانی ) بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە .


لەئێستادا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×