هونەرمەند مەحمود جوندی كۆچی دوایی كرد
  2019-04-11       975       

درەنگانێكی شەوی رابردو هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب‌و میسر مەحمود جوندی لەتەمەنی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.


ئاوێنە: هونەرمەند مەحمود جوندی پاش ماوەیەك مانەوەی لەنەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەركردن، دواجار شەوی رابردو لەنەخۆشخانەی قاهیرە كۆچی دوایی كرد‌و چاوەروانیش دەكرێت لەمەراسیمێكی تایبەتدا بەخاك بسپێردرێت.


مەحمود جوندی لەساڵی 1945 لە پارێزگای بوحەیرە ی میسر لەدایكبوە‌و هەر لەتەمەنی لاوێتیەوە تێكەڵ بەكاری هونەری سینەما بوە.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×