وەزیری بەرگری سودان: عومەر حەسەن بەشیر لەماڵكەی خۆیدا دەستبەسەر كراوە
  2019-04-11       1173       

عەوز عوف، وەزیری بەرگری‌و بەرپرسی لیژنەی باڵای ئەمنی سودان رایگەیاند عومەر حەسەن بەشیر لەماڵكەی خۆیدا دەستبەسەر كراوە.


ئاوێنە: عەوز عوف، وەزیری بەرگری‌و بەرپرسی لیژنەی باڵای ئەمنی سودان دەستبەسەركردنی عومەر حەسەن بەشیر، سەرۆكی سودانی راگەیاند، باسی لەوەش كرد سەرۆكی پێشوی وڵاتەكەیان لەنێو ماڵكەی خۆی دەستبەسەرەو لەشوێنێكی پارێزراوە.


ئاماژەبەوەش دەكات لە نزیكترین كاتدا ئەنجومەنێكی سەربازی پێكدەهێنرێت‌و زیندانییە سیاسییەكان ئازاد دەكرێن، هەروەها باری نائاسایی لەوڵاتەكەی بۆ ماوەی سێ‌ مناگ راگەیاند.


سەرلەبەیانی ئەمرۆ "پێنج شەممە" سوپای سودان عومەر حەسەن بەشیر، سەرۆكی سودان دور دەخاتەوە‌و رێگەشی پێنادەن گەشتی هیچ وڵاتێك بكات.


هەروەها  ژمارەیەك ئەفسەری باڵا‌و سەركردەی  نزیك لە بەشیریش دەستگیر دەكرێن‌و رێگە بە سەرۆكی لەسەر كارلادراوی سودان نادرێت گەشتی بۆ دەرەوەی سودان ئەنجام بدات.


بەر لە دەستگیركردنی عومەر حەسەن بەشیر لەشەوی رابردووەوە ژمارەیەكی زۆری ئۆتومبێلی سەربازی لەنێو شەقامەكانی خەرتومی پایتەختی ئەو وڵاتە بڵاو كرابونەوە‌و دەستیان بەسەر تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتدا گرت.



سەرەنجام بەیانی ئەمرۆ كۆتایی بە دەسەڵاتی 30 ساڵەی عومەر حەسەن بەشیر هات‌و چاوەروان دەكرێت سوپا حكومەتی راگوزەر رابگەیەنێت.  


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×