كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
پێشنیاری ده‌كات له‌مانگی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكان له‌عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاوێنه: مه‌عن
هیتاوی، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، پێشنیاریان بۆ حكومه‌تی عێراق كردوه تاوه‌كو له 16ی
تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق
به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆكی
كۆمسیۆن ئاشكراشیكرد كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان
پێویستیان به بڕی 263 ملیار دیناری عێراقییه.
وێڕای ئه‌وه‌ی
ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی
رابردوی په‌رله‌مانی عێراقدا ره‌خنه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌ڵام هیتاوی جه‌ختی
كرده‌وه كه جیاكردنه‌وه‌و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه هاوشێوه‌ی
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕێگه‌ی ئامێری ئه‌لكترۆنییه‌وه ده‌بێت.