به‌رهه‌م
ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه عێراق قبوڵی ناكات ببێته شوێنێك
بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه زیان به دراوسێكانی بگه‌یه‌نێت یاخود ببێته مایه‌ی
ئاڵۆزكردنی دۆخی ناوچه‌كه.
ئاوێنه: به‌پێی
به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح له‌كۆشكی
سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازی كردوه له ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌به‌غدا.
به‌یاننامه‌كه
هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه به‌رهه‌م ساڵح له‌دیداره‌كه‌دا هێمای بۆ ئه‌وه كردوه
كه عێراق گرنگی تایبەتی بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی لەگەڵ ئێران دەدات،
بەتایبەتی لە روانگەی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و بەرژەوەندییە ھاوبەشه ئابوری و ئه‌منییه‌كانه‌وه‌و
ھاوکات ستایشی پشتیوانییه‌كانی ئێرانی كردوه بۆ هێزه عێراقییه‌كان لە جەنگی دژ بە
تیرۆریستانی داعشدا.
به‌رهه‌م ساڵح باسی له په‌رۆشی عێراق كردوه
بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕه‌پانێك بێت بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان و گه‌لانی
ناوچه‌كه‌و جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه عێراق قبوڵ ناكات ببێته شوێنی ده‌ستپێكی هه‌ر
كرده‌وه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی زیانگه‌یاندن به دراوسێكانی یاخود ئاڵۆزكردنی
دۆخی ناوچه‌كه.
هاوكات دوپاتیكردۆته‌وه كه پێویسته گرژییه‌كانی
ناوچه‌كه كه‌مبكرێنه‌وه‌و جه‌خت له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان بكرێته‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی
توندڕه‌وی و تیرۆر‌و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه.
لای خۆیشییه‌وه
ئیره‌ج مه‌سجدی جه‌ختی له پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق كردۆته‌وه له‌گشت بواره‌كاندا
و هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر په‌رۆشی ئێران كردۆته‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی هاریكاریی
هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات.