چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌مڕۆ
پێنجشه‌ممه وێنه‌یه‌كی پێنج له سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بیان بڵاوكرده‌وه كه
چواریان له‌ماوه‌ی رابردودا له ده‌سه‌ڵات دوخراونه‌ته‌وه‌و ئه‌مڕۆش دورخستنه‌وه‌ی
پێنجه‌میان له پۆسته‌كه‌ی، وێنه‌كه‌ی ته‌واوكرد.
ئاوێنه: له‌م وێنه‌یه‌دا كه له‌لایه‌ن
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێنج سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب
ده‌ركه‌وتون كه پێكهاتون له: حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشوتری میسر، موعه‌مه‌ر قه‌زافی
سه‌رۆكی پێشوی لیبیا، عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشوی یه‌مه‌ن، زه‌ین عابدین بن
عه‌لی سه‌رۆكی پێشوی تونس و عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر كه ئه‌مڕۆ له پۆستی سه‌رۆكی
سودان دورخرایه‌وه.
بایه‌خدان به وێنه‌كه له‌لایه‌ن
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، ئه‌مڕۆ پاش دوا په‌ره‌سه‌ندنی دۆخی
سودان هات كه تێیدا عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر به له‌سه‌ركارلادانی چوه ریزی هاوه‌ڵه‌كانییه‌وه
له‌نێو وێنه‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
11ی نیسانی 2019 سوپای سودان له‌كرده‌وه‌یه‌كدا كه به كوده‌تای سه‌ربازی
ناوده‌برێت عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر-ی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته دورخسته‌وه.
له‌ساڵی 2010دا پێ به‌پێ روداو و خۆپیشاندانه‌كانی
به‌هاری عه‌ره‌بی به‌شێكی زۆریی وڵاتانی عه‌ره‌بی گرته‌وه له‌سایه‌ی ئه‌و
روداوانه‌دا هه‌ریه‌كه له حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشوتری میسر، موعه‌مه‌ر قه‌زافی
سه‌رۆكی پێشوی لیبیا، زه‌ین عابدین بن عه‌لی سه‌رۆكی پێشوی تونس و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌رۆكی
یه‌مه‌ن له پۆسته‌كانیان دورخراونه‌وه.
چاره‌نوسی موعه‌مه‌ر قه‌زافی و عه‌لی عه‌بدوڵا
ساڵح له‌نێو ئه‌و پێنج سه‌ركرده‌یه‌ی عه‌ره‌بدا، خراپترین چاره‌نوس بو كه به‌شێوه‌یه‌كی
دڕندانه كوژران.
سه‌رچاوه: RT