وه‌زاره‌تی
دادی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، جولیه‌ن ئه‌سانج، دامه‌زرێنه‌ری ویكیلیكس روبه‌ڕوی
سزایه‌ك ده‌بێته‌وه كه به‌لایه‌نی زۆره‌وه ده‌گاته پێنج ساڵ زیندانیكردن، ئه‌وه‌ش
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌باڵیۆزخانه‌ی ئیكوادۆر له له‌نده‌ن ده‌ستگیركرا.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ
پێنجشه‌ممه جولیه‌ن ئه‌سانج، دامه‌زرێنه‌ری ویكیلیكس له باڵیۆزخانه‌ی ئیكوادۆر
له له‌نده‌ن ده‌ستگیركرا. ده‌ستگیركردنی ئه‌سانج دوای ماوه‌یه‌كی كورت بو له
لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی له‌لایه‌ن وڵاتی ئیكوادۆره‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز
بڵاویكردۆته‌وه كه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه،
نوێنه‌رانی داوكاریی گشتی ئه‌مریكا دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی ویكیلیكس تۆمه‌تبارده‌كه‌ن
به "پیلانگێڕی."
وه‌زاره‌تی
دادی ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه كه ئه‌سانج سزایه‌ك ده‌درێت كه به‌لایه‌نی زۆره‌وه
ده‌گاته پێنج ساڵ زیندانیكردن.
دوای ده‌ستگیركردنی
ئه‌سانج هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئیكوادۆر، لینین مۆرینۆ له‌تویتێكدا رایگه‌یاند،
وڵاته‌كه‌ی مافی پەنابەرێتی لە ئەسانج دەسەنێتەوە بەهۆی بەردەوامبونی له‌سه‌ر "پێشێلكردنی" نەریتە نێونەتوەییەکان.
ئەسانج لە ساڵی
2012 پەنای بردە باڵیۆزخانەی ئیكوادۆر لە لەندەن و بۆ خۆپاراستنی له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
بۆ سوید له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی "ده‌ستدرێژی سێكسی"و لەو کاتەوە لە ناو ئەو
باڵیۆزخانەیە پارێزراوە.
پۆلیسی به‌ریتانیا دوای ده‌ستگیركردنی رایگه‌یاند
كه هۆكاری ئه‌وه‌ی ده‌ستگیریان كردوه ئاماده بنه‌وه خۆی راده‌ستی دادگا بكات.
پۆلیس هێمای
بۆ ئه‌وه كرد ئەسانج براوە بۆ بنکەیەکی پۆلیسی ناوەندی لەندەن و لەوێ دەمێنێتەوە
هەتا بە زووترین کات دەخرێتە بەردەم دادگا.
به‌ڵام ویكیلیكس له تویتێكدا رایگه‌یاند كه
ئیكوادۆر رێكارێكی نایاسایی گرتۆته‌به‌ر بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رێتی سیاسی له
ئه‌سانج.
وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا هێمای بۆ ئه‌وه
كرد كه جولیه‌ن ئه‌سانج له‌لای پۆلیسه‌و روبه‌ڕوی دادپه‌روه‌ری ده‌كرێته‌وه له
به‌ریتانیا.
ئه‌سانج، ته‌مه‌ن 47 ساڵ، ره‌تیكردبوه‌وه كه
باڵیۆزخانه‌ی ئیكوادۆر به‌جێبهڵێت و ده‌یوت ئه‌گه‌ر بچێته ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه
راده‌ستی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەزاران بەڵگەنامەی نهێنی
سه‌ربازی و دیپلۆماسی له‌ڕێگای ویکیلیکس-ه‌وه.
دەستگیرکردنی ئەسانج
ڕۆژێک پاش ئەوە دێت کە ویکیلیکس حکومەتی ئیکوادۆری تاوانبار کرد بە ئۆپەراسیۆنێکی زۆر
توندی سیخوڕی دژی ئەسانج.