بڕیارە سبەی گۆڕێکی
دیکەی بەکۆمەڵی ئێزیدی لە دەڤەری شنگال ھەڵبدرێتەوە و بەرپرسێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش
دەڵێت، لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتون بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان سود لە ئەزمونی یەکتر
وەربگرن.
ئاوێنه: بەڕەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان
و ئەنفالکرانی ھەرێمی کوردستان به میدیای
ره‌سمی پارتی راگه‌یاند"بڕیارە سبەی ڕۆژی ھەینی، تیمە تایبەتەکانی حکومەتی فیدڕاڵ
لە چوارچێوەی پڕۆسەی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دوای شەڕی داعش دەست بە ھەڵدانەوەی
گۆڕێکی دیکەی کوردانی ئێزدی لە قەزای شنگال بکەن، کە گۆڕەکە دەکەوێتە نزیک گوندی کۆچۆی
سەر بە شنگال."
بریکاری وەزارەتی
کاروباری شەھیدان وتیشی"ئەمە دوەم گۆڕی بەکۆمەڵە کاری ھەڵدانەوەی لەسەر دەکرێت
و پێشتریش گۆڕێکی دیکە ھەڵدراوەتەوە، بەردەوامیش دەبین تا ھەمو گۆڕە بەکۆمەڵەکان یەکلادەکرێنەوە."
بەڕەڤان حەمدی
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد"لە سەردانی وه‌فدی وەزارەت بۆ بەغدا لە ڕۆژانی ڕابردودا گەیشتینە
ئەنجامی باش لەسەر ھەماھەنگیی نێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان
و سودوەرگرتن لە ئەزمونی یەکتر، کار لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکانی جینۆسایدیش دەکرێت لە
پارێزگای موسەنناو ناوچەکانی دیکەی عێراق."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی 15ی مارسی ئه‌مساڵ
به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم و هه‌روه‌ها رێكخراوی
"یونیتات"، یه‌كه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كان هه‌ڵدرایه‌وه كه
پڕۆسه‌كه تا رۆژی 19ی هه‌مان مانگ به‌رده‌وام بو و تێیدا روفاتی 30 خانه‌واده
دۆزرانه‌وه.