فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی
خۆسه‌ریی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا ره‌تیده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتبن
بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش به عێراق و ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و
رێككه‌وتنه‌ی كراوه له‌چوارچێوه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاواره عێراقییانه‌یه كه
په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه نییه.
ئاوێنه: كه‌مال عاكف، وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ریی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
له‌باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌رییدا كراوه، رایگه‌یاند،
هه‌ندێك له پێگه‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن چه‌ند زانیارییه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت
به رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراق په‌یوه‌ست به پرسی ده‌وستگیركراوانی داعش
و خانه‌واده‌كانیان كه لای به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ریین، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و
هه‌واڵانه راست نین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌واڵانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رایده‌گه‌یه‌نین له‌گه‌ڵ وه‌فدی ره‌سمی
عێراق باسمان له پرسی ئه‌و ئاواره عێراقیانه كردوه كه له كه‌مپی ئه‌لهۆل و
چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ن و ژماره‌یان زیاتر له 30 هه‌زار ئاواره‌یه‌و ئه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ن
كه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه نییه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و
وتوێژانه تا ئێستا نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌ن
خۆیان ناونوس كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به ره‌زامه‌ندی خۆیان بنێردرێنه‌وه بۆ عێراق و
لیستی ئه‌و ناوانه‌ش پێشكه‌ش به وه‌فدی عێراقی كراوه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌وانه‌ی
خۆیان ناونوس نه‌كردوه هیچ گوشارێكیان له‌سه‌ر نابێت و به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ریی
به‌پێی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.