وه‌زاره‌تی
دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان رێنماییه‌كی نوێی بۆ لێخوشبون له وه‌رگرتنه‌وه‌ی
پێشینه‌كان له هاوسه‌ری شه‌هیدان و بێسه‌روشوێنبوانی شه‌ڕی داعش ده‌ركرد.
ئاوێنه: له رێنماییه نوێكه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌رچوه‌و ئیمزای رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابوری
له‌سه‌ره، ئاماژه به‌وه دراوه كه هاوسه‌ری شه‌هیدان و بێسه‌روشوێنبوانی شه‌ڕی داعش، له دانه‌وه‌ی پێشینه‌كان
ده‌به‌خشرێن.
له‌رێنماییه‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ئه‌و هاوسه‌ری شه‌هید و بێسه‌روشوێنانه‌ی جه‌نگی
دژ به تیرۆریستانی داعش، قیستی یه‌كه‌می پێشینه‌ی سندوقی نیشته‌جێبونیان وه‌رگرتبێت
و قیسته‌كانی دیكه‌ی وه‌رنه‌گرتبێت، له قیستی یه‌كه‌م ده‌به‌خشرێت و له كاتی ئاساییبونه‌وه‌ی
بارودۆخی دارایی، قیسته‌كانی دیكه‌شیان پێده‌درێت و له‌دانه‌وه‌ی پێشینه‌كانیش ده‌به‌خشرێن.
به گوێره‌ی رێنماییه
نوێیه‌كه، ئه‌و هاوسه‌ری شه‌هید و بێسه‌روشوێنانه‌ی شه‌ڕی داعش، كه داواكاریان بۆ
وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانوبه‌ره پێشكه‌شكردوه و ره‌زامه‌ندییان وه‌رگرتوه، دوای ئاساییبونه‌وه‌ی
دۆخی دارایی پێشینه‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت و لێیان وه‌رناگیرێته‌وه.