دوكان؛ ئەمڕۆ ئاوێكی زیاتری بەنداوەكە بەردەدرێتەوە
  2019-04-12       1325       

سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان ئاگاداری هاوڵاتیان و گەشتیاران دەكاتەوە كە ئەمڕۆ هەینی لە بەنداوی دوكان ئاوێكی زیاتر بەردراوەتەوەو بەو هۆیەشەوە ئاوی زێی دوكان بە بەراورد بە رۆژانی رابردو زیاتر بەرزدەبێتەوەو داواش دەكات خۆیان بە دوربگرن لە رۆخی زێكە تا پارێزراو بن.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە ئاگاداری هاوڵاتیان و گەشتیاران دەكاتەوە كە ئەمڕۆ ھەینی بەرواری ١٢/ ٤ / ۲۰۱۹  لە سەهات 8ی سەرلەبەیانییەوە لە بەنداوی دوكان ئاوێكی زیاتر لەبەراورد بە دوێنێ بەردەدرێتەوە كە دەگاتە  ١٠٠٠ مەتر سێجا لە چركەیەكداو بەم هۆیەشەوە ئاستی ئاوی زێی دوكان بەبەراورد بە ڕۆژانی ڕابردو زیاتر بەرزەبێتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە"لەهەمان كاتدا هەمو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و هەماهەنگی تەواوكراوە و ئاگاداركراونەتەوە بۆ بەهاناوەچونی هاوڵاتیان و هەر حاڵەتێكی نەخوازراو."

وتوشیەتی"بۆیە داواكارین خۆتان بە دوربگرن لە ڕۆخی زێكە تا پارێزراو و سەلامەت بن."

جەختیشی كردۆتەوە كە لە ئێستادا بەنداوی دوكانیش هیچ كێشەیەكی هونەری و تەكنیكی نییە تەنها بۆ ڕاگرتنی پارسەنگی دەریاچەكە ناچارە ئاوی زیاتر بەربداتەوە.

داواشی كردوە كە لەكاتی رودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراویش هاوڵاتیان پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بكەن:

07701585794 سەرۆكی شارەوانی دوكان
07740878060 کارزان مستەفا، نوێنەری شارەوانی
07740877437 توانا ئەنوەر، نوێنەری شارەوانی
07701437014 فەرمانگەی بەرگری شارستانی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×