موسەننا ئەمین،
پەرلەمانتاری یەكگرتوی ئیسلامی و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی
عێراق بڕیارەكەی كۆشكی سپی بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران بە
بڕیارێكی "نامەنتیقی و نادروست" ناودەبات و پێشی وایە هیچ هێزێكی سیاسی
لەعێراق پشتگیری ئەو بڕیارە ناكات دژ بە سوپای پاسداران.
ئاوێنە: موسەننا
ئەمین، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا كە ئەمڕۆ هەینی
بڵاوكراوەتەوە، سەبارەت بە بڕیارەكەی ئەمریكا دژ بە سوپای پاسداران، رایگەیاندوە"ئێمه
خه‌می هه‌مو ده‌وڵه‌ت و دراوسێیه‌ك و وڵاتێكمانه، ئه‌گه‌رچی كێشه‌كه، كێشه‌ی ئێران
و ئه‌مریكایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به‌عێراقه‌وه ئێمه ئه‌م بڕیاره به‌دروست
و مه‌نتیقی نازانین، چونكه له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پێشینه‌یه‌كی وانییه،
هه‌رچۆن بێت ئه‌م جۆره بڕیارانه ئه‌گه‌ری پێكدانانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ناوچه‌كه
ده‌هێنێته ئاراوه‌و ئه‌م پێكدادانه خاكی یه‌كه‌م كه ئه‌گه‌ری هه‌یه تێیدا ڕوبدات
بریتییه له عێراق."
ئەوەشی خستۆتەڕو"ئه‌مه
(بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا دژ به سوپای پاسدارانی ئێران) دڵه‌ڕاوكێیه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه
بۆ عێراقییه‌كان، عێراق نزیكه‌ی شه‌ست ساڵه له‌خوێن و شه‌ڕ تێربوه، نامانه‌وێت جه‌نگێك
ڕوبدات كه مه‌یدانه‌كه‌ی عێراق بێت، ئه‌مریكا وڵاتێكی دۆسته هاوكاری عێراق بوه له‌ڕوخانی
ڕژێمی به‌عس و شه‌ڕی تیرۆر به‌ڵام ده‌ستوری عێراقیش ڕێگه‌نادات كه خاكی عێراق به‌كاربهێنرێت
بۆ هێرش بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عێراق له‌نێویشیاندا ئێران."
موسه‌نا ئه‌مین
وتوشیەتی"ئه‌وه‌ت لێناشارمه‌وه له‌ناو عێراقدا چه‌ندین گروپ هه‌ن به‌تایبه‌ت
ئه‌وانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه ڕاسته‌وخۆ مه‌رجه‌عه‌كه‌یان له‌ئێرانه بۆیه ئه‌گه‌ر
هه‌ر پێكدادانێك دروست بێت له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران كه یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان
به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه به ئاسانی ناتوانرێت ئه‌م گروپانه كۆنترۆڵ بكرێن."
وتوشیەتی"ئه‌گه‌رچی به‌پێی ده‌ستوری عێراقی
نابێت خاكی عێراق به‌كاربهێنرێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌ڵام عێراق ئه‌و
ده‌وڵه‌ته به‌هێزه نییه بتوانێت سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت و ڕێگه له ئێران و ئه‌مریكا
بگرێت له‌حاڵه‌تی دروستبونی كێشه‌دا بۆیه دڵه‌ڕاوكێی عێراق له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه."
بەڵام لەگەڵ
ئەوەش موسەنا ئەمین پێی وایە "ڕێگای دیبلۆماسی هه‌یه، عێراق ده‌توانێت سه‌رنجی
هه‌ردو ده‌وڵه‌ته‌كه (ئه‌مریكا و ئێران) له‌یه‌كتر نزیكبكاته‌وه كێشه‌كان به گفتوگۆ
چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه پێشتریش له‌سه‌رده‌می (هۆشیار زێباری) كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
عێراق بو، عێراق توانی ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌به‌غداد بۆ سێ تا چوار
خول كۆبكاته‌وه هه‌رچه‌نده زۆر سودی نه‌بو به‌ڵام توانی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌ڕه‌واندنه‌وه‌ی
ته‌نگژه و گیروگرفته‌كانی كه له ناوچه‌كه هه‌بون له‌وكاته‌دا."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و
پرسیاره‌ی ئایا عێراق دیبلۆماسیه‌تی هێنده به‌هێزه بتوانێت ڕێگری له ڕودانی شه‌ڕی
ئه‌مریكا و ئێران بگرێت؟ موسه‌نا ئه‌مین وتویەتی"به‌ڵێ عێراق له‌م ڕوه‌وه به‌هێزه
چونكه هه‌م له‌گه‌ڵ ئێران هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی باشه، ده‌توانێت به‌ڕێگای
دیبلۆماسی بڕوا به ئێران بهێنێت هه‌ندێك كار هه‌یه نه‌یكات كه‌ده‌بێته هۆی زیادبونی
ته‌نگه‌ژه‌كان."
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی
رەسمی په‌رله‌مانی عێراق موسه‌نا ئه‌مین جه‌ختیكردۆته‌وه"له‌هه‌مو حاڵه‌ته‌كاندا
پێموانییه هیچ هێزێكی سیاسی له‌عێراق پشتگیری ئه‌و ته‌نگژه و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا دژ
به سوپای پاسدارانی ئێران بكات، له‌به‌رخاتری ئێران نییه به‌ڵكو له‌به‌رخاتری عێراق
خۆیه‌تی تا نه‌بێته مه‌یدانی جه‌نگ."
ڕه‌تیشیكرده‌وه
كه به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی عێراق وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆ ئێران به جلوبه‌رگی سه‌وزه‌وه
ده‌وامیان كردبێت له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق و وتی"هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه
ئه‌و قسانه ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ن."