2019-04-12   1371     
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) رایگەیاند،
پارتەكەی لەهەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیادا، 65 سەرۆك شارەوانی لە باكوری كوردستان
بردۆتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش تا ئێستا بەڵگەنامەی دەستبەركابونیان پێنەدراوە.
ئاوێنە: پەروین بوڵدان، ئەمڕۆ(هەینی) لە کۆنگرەی ژنانی پارتەکەی لە ئەنكەرە
رایگەیاند"سەرەڕای ساختەكارییەكان، هەدەپە 65 سەرۆک شارەوانی لە باکوری کوردستان
بردوەتەوە، پارتی دەسەڵاتدار لە چەندین ناوچە ساختەكاری كردوە و شكستی هێناوە، بەڵام
بەناوی قەیومی مۆدێرنەوە دەیەوێت دەنگەكانی هەدەپە كاریگەری نەمێنێت."
وتیشی"دەستەی باڵای هەڵبژاردن بێلایەنی خۆی لەدەستداوە، دەیانەوێت ئەحمەد
تورك بە بیانوی زیادبونی تەمەنی لە سەرۆكایەتی شارەوانی مێردین دوربخەنەوە و كاندیدی
پارتی داد‌و گەشەپێدان لە شوێنەكەی دابنێن."
دوێنێ دەستەی
باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا بڕیاریدا سەرجەم ئەو كاندیدانەی پێشتر بەپێی یاسای
قەیومەكان لە پۆستەكانیان دورخراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكەدا زۆرترین
دەنگیان هێناوە، بەڵام بەڵگەنامەی دەستبەكاربونیان پێ نەدرێت.
میدحه‌ت سانجار، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، دوێنێ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
بەناوی سەرجەم پەرلەمانتارانی پارتەكەیەوە داوای كرد كە لە پێنج ناوچەی باكوری
كوردستان كە ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە، هەڵبژاردن دوبارە بكرێت.
ئەو وتی"ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ست
داوه‌و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد"ئه‌م بڕیاره نائه‌خلاقییه و به هه‌مو شێوه‌یه‌ك
له دژی یاسایه."
سانجار وه‌بیری خسته‌وه كه ئاسایشی هه‌ڵبژاردن له توركیا پرسێكه په‌یوه‌ندی
ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه.
وتیشی"ئێستا له پێنج ناوچه به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربون نادرێ به هاوسه‌رۆك
شاره‌وانییه‌كانمان كه له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه. به بیانوی
ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوسه‌رۆكانه به بڕیارنامه‌ی حوكمی قانون له‌كاردوخراونه‌ته‌وه. به
گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربون ده‌ده‌ن به‌و
كاندیدانه‌ی پله‌ی دوه‌میان به‌ده‌ستهێناوه."
وتیشی"ئه‌مه به واتای كوده‌تا دێت له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی هه‌ڵبژاردن.
به واتایه‌كی دیكه كوده‌تایه‌كه له دژی ئاینده‌ی دیموكراتی له توركیا."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"له‌و كۆبونه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن له‌وباره‌یه‌وه
كردونی دو بڕیار دراون. له ده‌نگدانی ١٠ كه‌س ده‌رباره‌ی سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامندانه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردن یان ڕاده‌ستكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربون به‌و كاندیدانه‌ی پله‌ی
دوه‌میان به‌ده‌ستهێاوه(كه كاندیدی ئاكه‌په‌ن)، ٥ به ٥ ده‌نگ دراوه. به‌ڵام ڕۆژی
دواتر ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه گۆڕدراوه. دواتر ئه‌نجامه‌كه بوه به ٧ ده‌نگ به‌رانبه‌ر
٤ ده‌نگ. چی بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له
ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا بگۆڕێت كه ده‌یانویست هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچانه دوباره بكرێته‌وه؟
ئێمه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامین و به‌دوای ئه‌م بابه‌ته‌دا ده‌چین."
میدحه‌ت سانجار په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ڕاشیگه‌یاند"ئێمه سكاڵامان له
دژی باری نائاسایی تۆمار كردوه. ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌ركی خۆی له پڕۆسه‌ی
لێكۆڵینه‌وه له هه‌لومه‌رجی بڕیارنامه‌كان نه‌كردوه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی
ده‌سته‌كه باڵاده‌ستن، ده‌بێ ده‌سته‌ی دادوه‌ران و داواكارانی گشتی بابه‌ته‌كه ڕون
بكه‌نه‌وه. ده‌رباره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن له لای ده‌سته‌ی دادوه‌ران
و داواكارانی گشتی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین."
سانجار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بڕیاره‌كه له دژی ناوچه‌كانی "ئه‌رته‌مێتان،
توشبا و ئه‌به‌خ-ی سه‌ر به وان و ناوچه‌ی تاتۆس-ی ئه‌رزرۆم و شارۆچكه‌ی داغپنار-ی
قه‌رس" ده‌ركراوه.
وتیشی"ئێمه ناتوانین ڕێگری له‌و كه‌سانه بكه‌ین كه به بڕیارنامه‌كان
دورخراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان كاندید نه‌كه‌ن. هیچ ڕێگرییه‌كی قانونی له‌وباره‌یه‌وه نییه. ئه‌مه
بابه‌تێكی ڕون و ئاشكرایه."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند"سێ ڕێگه هه‌ن. یه‌كه‌م؛ بڕیاره‌كه‌ی
ئێستایه. واته به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربون بدرێت به‌و كه‌سانه‌ی پله‌ی دوه‌میان
به‌ده‌ستهێناوه. دوه‌م؛ دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن. سێیه‌م؛ هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی
له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌وه هه‌ڵبژێردرێن. ئێمه داوا ده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردن
دوباره بكرێته‌وه له‌و ناوچانه."