2019-04-12   627     
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات -هه‌سه‌ده- ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش راده‌ستی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵی سایتی (روسیا الیوم)، ئه‌مڕۆ هه‌ینی حكومه‌تی عێراق ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیكه‌ی ده‌ستگیركراوی داعشی له‌هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وه‌رگرته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، فیرقه‌ی هه‌شته‌می سوپای عێراق، ئه‌مڕۆ زیاتر له 200 چه‌كداری ده‌ستگیركراوی داعشی وه‌رگرتۆته‌وه.
دیله‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای عێراق‌و دواتر ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوشدا حكومه‌تی عێراق سه‌دان چه‌كداری دیكه‌ی داعشی له‌هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وه‌رگرته‌وه.