ئا: هاوکار حسێن
مه‌سرور بارزانی كوڕه گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانی پێیوایه كێشه‌و ململانێ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی‌له‌پێناوی چاكسازیی نیه، به‌ڵكو بۆ ده‌سه‌ڵاته. ئه‌و بۆچونی تایبه‌تی هه‌یه له‌باره‌ی هه‌ریه‌ك له‌نه‌وشیروان مسته‌فاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و به‌رهه‌م ساڵح، پێیوایه ئه‌وه‌ی سێیه‌میان كه‌سایه‌تیه‌كی باشه بۆ پارتی‌و ده‌شڵێت، "ناكرێت به‌ته‌واوی متمانه به‌نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێت".
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سایتی ویكیلیكس، كه ئاوێنه ده‌قه‌كه‌ی كردوه به‌كوردیی، مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیه‌وه به‌راوێژكاری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری باكوری عێراقی راگه‌یاندوه كه "كێشه‌و ململانێ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی له‌به‌ر چاكسازیی نیه، به‌ڵكو بۆ ده‌سه‌ڵات‌و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه".
له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا كه مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2009، مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كانی ناو یه‌كێتیه‌وه له‌و كاته‌دا ده‌ڵێت، "نه‌وشیروان مسته‌فا یاریكه‌رێكی زیره‌ك‌و قه‌ناعه‌تپێهێنه‌ره كه ناكرێت به‌ته‌واوی متمانه‌ی پێبكرێت، ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستداوه. به‌پێچه‌وانه‌وه، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، نه‌خۆشه‌و له‌روی سیاسییه‌وه زیره‌ك نیه". له‌باره‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه، بارزانی به‌كه‌سێكی "باش بۆ تاڵه‌بانی‌و سیاسه‌تی به‌غدا‌و بۆ پارتی" وه‌سفیكردوه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كه "سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان رازینه‌بون نه‌وشیروان به‌لیستێكی جیا له‌یه‌كێتیی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، چونكه هاوسه‌نگییه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتیی‌و پارتی له‌دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان تێكده‌دات".
له‌باره‌ی دانوستانه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیه‌وه، به‌ڵگه‌نامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه "هه‌رچه‌نده گروپه ریفۆرمخوازه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌فته‌ی رابردو ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ستبه‌رداری گروپه‌كه‌ی بو بۆئه‌وه‌ی بۆخۆی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا بگاته رێككه‌وتنێك".
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه:
ئای دی: 09BAGHDAD623
بابه‌ت: ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا
به‌روار: 10ی مارسی 2009
پولێن: زۆر نهێنی
پوخته:
له‌كاتێكدا ئێمه چاودێری گرژییه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب ده‌كه‌ین، سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد سه‌رقاڵی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی خۆیانن. درێژه‌كێشانی دانوستانه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا وایكردوه سه‌ركرده‌كانی كورد سوربن له‌سه‌ر لیستی داخراو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی هه‌رێمی كوردستان. سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه نه‌وشیروان به‌لیستێكی جیا له‌یه‌كێتیی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، چونكه هاوسه‌نگییه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتیی‌و پارتی له‌دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان تێكده‌دات. سه‌ركردایه‌تی پارتی سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوان یه‌كێتیی‌و پارتی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، دانبه‌وه‌دا ده‌نێن كه هه‌ر ناهاوسه‌نگیه‌ك له‌كورسیه‌كانی پارله‌ماندا ده‌شێت جارێكی دیكه ده‌رگا به‌سه‌ر شه‌ڕو ململانێ كۆنه‌كاندا بكاته‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش زیان به‌هاوپه‌یمانێتی كورد ده‌گه‌یه‌نێت‌وتوانایان لاوازده‌كات له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نوری مالیكی‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی. ئه‌گه‌رچی سه‌ركرده كورده‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن روبه‌روی ره‌خنه ببنه‌وه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نادیموكراتی به‌لیستێكی داخراو، به‌ڵام هه‌ستده‌كه‌ن توشی مه‌ترسی زیاتر ببنه‌وه له‌حاڵه‌تی هه‌ره‌سهێنانی هاوپه‌یمانێتی كوردیی.
كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی
له‌رۆژی 7ی مارس، راسته‌وخۆ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی هاشمی ره‌فسنجانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزامی ئێران، هاشمی بۆ به‌غدا، جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی بۆ درێژه‌دان به‌دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه ناڕازییه‌كانی ناو سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان. مه‌لا به‌ختیار، وته‌بێژی یه‌كێتیی، به‌تیمی دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند كه یه‌كه‌مین بابه‌ت دانوستانه‌كه پێداچونه‌وه بوه به‌كاروباره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی له‌دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی داهاتوی هه‌رێمی كوردستان. پاشان جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پلانه چاكسازییه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب له‌كاروباری حكومی‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ناو یه‌كێتیدا. هه‌رچه‌نده گروپه ریفۆرمخوازه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌فته‌ی رابردو ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ستبه‌رداری گروپه‌كه‌ی بو بۆئه‌وه‌ی بۆخۆی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا بگاته رێككه‌وتنێك. رۆژی 8ی مارسیش راوێژكاره‌كه‌ی تاڵه‌بانی باسی له‌وه كرد كه دانوستانه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه.
له‌خوانێكی نیوه‌ڕۆی رۆژی 6ی مارسدا، كه له‌لایه‌ن رزگار عه‌لی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه میوانداریی كرابو، جه‌لال جه‌وهه‌ر كه یه‌كێكه له‌گروپه ریفۆرمخوازه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاو ده‌ستی له‌یه‌كێتیی كێشاوه‌ته‌وه، ره‌تیكرده‌وه قسه‌بكات له‌باره‌ی دواین بڕیاری نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به‌رێككه‌وتنه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی. له‌بری ئه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چه‌ند نیگه‌ران بوه له‌جه‌لال تاڵه‌بانی‌و به‌رهه‌م ساڵح‌و تۆمه‌تباری كردن به‌وه‌ی هیچیان بۆ گه‌لی كورد نه‌كردوه. ئه‌و له‌وه زیاتر رۆیشت‌و پێداگری كرد له‌وه‌ی شێوازیی ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌ی تاڵه‌بانی ته‌واو له‌هی سه‌دام ده‌چێت. هه‌روه‌ها ئه‌ندامی دیاری یه‌كێتیی، ئازاد عه‌لی باسی له‌وه كرد كه تاڵه‌بانی یه‌كێتیی له‌به‌رده‌م پارتی دیموكراتی كوردستاندا لاوازكردوه. عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هیچ شتێك له‌ناو یه‌كێتیدا دیموكراتی‌و شه‌فاف نیه‌و یه‌كێتیی ورده ورده پێگه‌ی له‌بارمبه‌ر پارتی له‌ده‌ستده‌دات. جه‌لال جه‌وهه‌ر تاڵه‌بانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه سیاسییه‌كی عێراقیه نه‌ك كورد، به‌پێویستشی نه‌زانی یه‌كێتیی له‌به‌غدا بێت به‌نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد. باسی له‌وه‌ش كرد كه دژایه‌تیكردنی مالكی ناچێته ناو هاوكێشه‌ی كوردییه‌وه، چونكه پانزه پارێزگاكه‌ی خواره‌وه هیچ گرنگ نیه‌به‌لای كورده‌وه.
تێروانینه‌كانی ده‌ره‌وه
له‌رۆژی 4ی مارسدا، سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی پارتی، مه‌سرور بارزانی به‌راوێژكاری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری باكوری عێراق، كاراجێسكی راگه‌یاند كه كێشه‌و ململانێ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی‌له‌به‌ر چاكسازیی نیه، به‌ڵكو بۆ ده‌سه‌ڵات‌و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.به‌پێچه‌وانه‌ی میراتیه بنه‌ماڵه‌ییه‌كه‌ی پارتی، بارزانی یه‌كێتیی به"چه‌ترێك" وه‌سفكرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی "كه‌سایه‌تیه" جۆربه‌جۆره‌كان. بارزانی وتی، نه‌وشیروان مسته‌فا یاریكه‌رێكی زیره‌ك‌و قه‌ناعه‌تپێهێنه‌ره كه ناكرێت به‌ته‌واوی متمانه‌ی پێبكرێت، ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستداوه. به‌پێچه‌وانه‌وه، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتیی‌و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌خۆشه له‌روی سیاسییه‌وه زیره‌ك نیه. له‌باره‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه، بارزانی به‌كه‌سێكی "باش بۆ تاڵه‌بانی‌و سیاسه‌تی به‌غدا‌و باش بۆ پارتی" وه‌سفیكردوه، "هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندی لاوازه له‌گه‌ڵ سیاسییه كۆنه‌كانی سلێمانی". مه‌سرور ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كرد كه كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی هه‌رێم، به‌ڵام سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، فازڵ میرانی وتی، له‌كۆتایی هه‌مو یاریه‌كدا، پارتی به‌راشكاوانه پشتیوانی بڕیاری تاڵه‌بانی ده‌كات".
یه‌كگرتویی ده‌مانهێڵێته‌وه‌و دابه‌شبونمان شكسته
هه‌رچه‌نده هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری نه‌داوه له‌سه‌ر لیستی كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام میرانی رونیكرده‌وه كه فێڵی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ هه‌بونی لیستێكی تایبه‌ت به‌خۆی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هانده‌رێك ده‌بێت بۆ یه‌كێتیی‌و پارتی تا سوربن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌لیستی داخراو. میرانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاتێك مه‌سه‌له‌كه دێته سه‌ر كورسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك به‌شێك له‌یه‌كێتیی داده‌نێت. ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان بیه‌وێت به‌لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات، ئه‌وا چه‌ند كورسی بباته‌وه له‌به‌شه‌كه‌ی یه‌كێتیی داده‌شكێت. هه‌روه‌ها كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمیش باسی له‌وه كرد كه پارتی نایه‌وێت نێوانی یه‌كێتیی‌و پارتی بخاته‌به‌ر مه‌ترسی دابه‌شبونه‌وه. مه‌سرور بارزانی پێیوابو كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی‌و پارتی‌و نه‌وشیروان به‌لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، ئه‌وا حزبێك به‌به‌رده‌وامی له‌وانی دیكه باشتر ده‌بێت. ئه‌و وتی، "هه‌موشمان په‌نجه‌ی تۆمه‌ت درێژده‌كه‌ین"، هۆشداری ئه‌وه‌شی دا كه "كورد په‌نجه‌ی تۆمه‌ت درێژناكات، چه‌كه‌كانمان ئاراسته‌ده‌كه‌ین". ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناینه‌وه كه ته‌نیا 10 ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێتیی‌و پارتی له‌جه‌نگدا بون دژ به‌یه‌ك. بارزانی له‌وه‌دا راشكاو بو كه ئه‌وان ناتوانن شه‌ڕی یه‌كتری بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویسته كورد یه‌كگرتو بێت له‌شه‌ڕی دژبه مالكی‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی.
كۆمێنت:
به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ندێك له‌و لێدوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئێستا‌و پێشوی ناو یه‌كێتیی دراون، تاڵه‌بانی ته‌واو سه‌رقاڵه به‌و سیاسیانه‌ی كه ته‌ركیزیان لای هه‌رێمی كوردستانه‌و سیاسه‌تی نیشتمانی عێراقیان وه‌لاخستوه. بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی كه لیستی كراوه ده‌شێت سه‌ربكێشێت بۆ نوێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان یه‌كێتیی‌و پارتی، نابێت هه‌روا به‌ئاسانی پشتگوێبخرێت. زۆرێك له‌وانه‌ی قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردون‌و زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی كوردیش به‌رونی شه‌ڕی دژواری یه‌كێتیی‌و پارتی له‌ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كاندا ده‌گێڕنه‌وه. ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كۆتایی به‌و شه‌ڕه هێنا زۆر به‌وریاییه‌وه به‌یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكا دانراوه. هه‌ردولا (یه‌كێتیی‌و پارتی) ناخوازن ئه‌و هاوسه‌نگییه تێكبچێت، به‌تایبه‌تی یه‌كێتیی كه گێژاودا بێت.