2019-04-12   1386     
عەدنانی حەمەی مینا
عەدنانی حەمەی مینا ره‌تیده‌كاته‌وه یه‌كێتی هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت بێت. هاوكات باس له‌گرفتی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری سەربازیی ده‌كات.
ئاوێنه: عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی شاندی دانوستاندنی یەکێتی به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وتووه، لەو وتوێژانەی لەگەڵ پارتیدا کردویانەو ئەو بابەتانەی لەسەری ڕێککەوتون وەک یەکێتی پابەندن پێوەی.
ناوبراو ده‌ڵێت، ئەوەی کە تا ئێستا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ نەکراوە پەیوەندی نییە بەیەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە. به‌وته‌ی ئه‌و، "ده‌شێت لەسەر هەندێک پۆست بێت لەنێوان برایانی پارتی‌و بزووتنەوەی گۆڕان."
عەدنانی حەمەی مینا راشیگه‌یاندووه، پێشتر یەکێتی‌و پارتی ڕێککەوتون لەسەر پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری سەربازیی، ئەگەر دواتر گرفتێک دروستبوبێت ئەوا پەیوەندی بەیەکێتییەوە نییە."
له‌ئێستادا پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری سەربازیی، خاڵی ناكۆكی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی‌و گۆڕانه‌و هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمه، به‌و پێیه‌ی به‌پێی رێككه‌وتنی پارتی‌و گۆڕان، ئه‌و پۆسته بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆران دانراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا یه‌كێتی داوای ئه‌و پۆسته ده‌كات.