بڕیارەكەی ماكرۆن سەبارەت بەجینۆسایدی ئەرمەنەكان، توركیا توڕەدەكات
  2019-04-12       828       
مەولود چاوشئۆغلۆ
مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا تایبه‌ت بەبڕیارێكی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا سەبارەت بەجینۆسایدی ئەرمەنەكان، رایگەیاند، "فه‌ڕه‌نسا با سه‌یری مێژوی ره‌شی خۆی بكات‌و وانه‌ به‌توركیا نەڵێته‌وه.‌"

ئاوێنە: ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا دو رۆژ لەمەوبەر بڕیارێكی پەسەندكرد كە تێیدا 24ی نیسان وەك رۆژی یادكردنەوەی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكان لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە، دیاریكراوە.

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا لەمیانی وتەیەكدا لەدەستەی پەرلەمانیی ناتۆ سەبارەت بەو بڕیارە رایگەیاند، "دوایین وڵات كه‌ ده‌توانێت سه‌باره‌ت به‌جینۆسایدو مێژو وانه‌ بداته‌ توركیا، فه‌ڕه‌نسایه‌. چونكه‌ روانداو جه‌زائیر-مان بیرنه‌چوه‌. فه‌ڕه‌نسا با سه‌یری مێژوی ره‌شی خۆی بكات، هه‌ڵنه‌ستێت وانه‌ به‌ توركیا بڵێته‌وه‌."

چاوشئۆغلۆ پێشتر بڕیارەكەی بە "ناڕەوا" وەسف كردو وتی‌، ئەنكەرە رێوشوێنی پێوێست لەوبارەیەوە دەگرێتەبەرو ئێستاش دەستیان بەهەندێك هەوڵ لەوبارەیەوە كردوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×