2019-04-12   2871     
ئێوارەی ئەمڕۆ لەیه‌كێك له‌گه‌ره‌كه‌كانی شاری سلێمانی هاوڵاتییەک بەدەستڕێژی گولە کوژرا، زانیارییه ناره‌سمییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كوژراوه‌كه باوكی ئه‌و كچه‌یه كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لەناو پارکی دایک کوژرا.
ئاوێنه: روداوه‌كه كاتژمێر 6ی سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی لەگەڕەکی مامه‌یاره رویدا، كاتێك له‌ئوتومبیلێكه‌وه ده‌سترێژی گوله له‌هاوڵاتییەک كرا به‌ناوی (ع، ر)، ده‌ستبه‌جێ ناوبراو گیانی له‌ده‌ستداو ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدا بووه، به‌سوكی بریندار بو.
دوای روداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌و تەرمی کوژراوەکە ره‌وانه‌ی پزیشکی دادوەریی كراوه‌و بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە، به‌ڵام تائێستا پۆلیسی سلێمانی هیچ زانیارییه‌كه‌ی له‌باره‌ی ورده‌كاریی روداوه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.
سه‌رچاوه ناره‌سمییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه (ع، ر) باوکی (س، ع، ر)ی 21 ساڵ بو کە سێ ساڵ لەمەوبەر -2016/10/2- لەپارکی دایک له‌سلێمانی کوژرا.
دوای روداوه‌كه‌ش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ باوكی ژنه‌كه درێژكرا، دواتر دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ (ع، ر) دەرکرد، بەڵام بەهۆی نادیاری شوێنەکەیەوە دەستگیرنەکرا.