داعش لەخانەقین هێرشی كردە سەر حەشدی شەعبی
  2019-04-13       700       

شەوی رابردو چەكدارانی داعش لە خانەقین هێرش دەكەنە سەر بنكەیەكی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی و لەئەنجامی شەڕێكدا چوار چەكداری حەشدی شەعبی بریندار بون.

ئاوێنە: سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕی "سومەریە نیوز"ی راگەیاند"چەند چەكدارێكی داعش شەوی رابردو هێرشیان كردۆتە سەر خاڵێكی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی "قوڵای" لە قەزای خانەقین و لەئەنجامدا چوار چەكداری حەشدی شەعبی بریندار بون."

سەرچاوەكە هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دوای هێرشەكە هێزێكی ئەمنی چونەتەوە ناوچەكەو شوێنی روداوەكەیان تەوق داوەو بریندارەكانیان گواستۆتەوە بۆ نزیكترین نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەركردنیان.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×