كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشوری كوردستان
  2019-04-13       699       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند ئاسمانی ئەمڕۆ(شەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستان ساماڵ دەبێت بەڵام سبەی(یەكشەممە) ئاسمانی شارەكان هەندێك جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو ئەگەری نمەباران لەهەندێك لەناوچە شاخاوییەكان دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئاسمانی ئەمڕۆی شارەكانی باشوری كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابونی پەڵەهەوری جیاجیا.

 

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش رایگەیاندوە كە ئاسمانی شارەكان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابونی پەڵە هەوری جیاجیا و هەندێك جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەری نمە باران لەهەندێك لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك هەیە.

بەپێی كەشناسی لەماوەی ئەم دو رۆژەدا پلەكانی گەرمی لەسەرجەم شارەكان رو لەبەرزبونەوە دەكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×