له كه‌ركوك گۆڕینی سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل له به‌نزینه‌وه بۆ غاز ده‌چێته بواری
جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌و كه‌می تێچوی سوته‌مه‌نییه‌كه،
هه‌ر شۆفێرێكیش پابه‌ندنه‌بێت هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی له هاتوچۆی پارێزگاكه بۆ رایی ناكرێت.
ئاوێنە: ئه‌و ئاڵۆگۆڕه
له سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل، پشتبه‌ستوه بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ ته‌واوی
پارێزگاكان جگه له هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش بڕیاره‌كه له كه‌ركوك
سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێلی تا‌كسی ده‌گرێته‌وه.
عەمید جەمال حەکیم، بەڕێوه‌بەری هاتوچۆی کەرکوک به (کەرکوک ناو)ی وت"بڕیارەکە
لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە دەستمان گەیشتوە، پاش هەماهەنگی نێوان هەردو وەزارەتی نەوت
و ناوخۆی عێراق، ئێمه دەستمان بە کارەکان کردوەو لە قۆناغی یەکەمدا له‌وانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین
كه دەیانەوێت ئۆتۆمبێلەکانیان لە تایبەتەوە بگۆڕن بۆ تا‌کسی."
وتیشی"كاتێكی دیاریکراو بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه نییه، به‌ڵام له
قۆناغی دوه‌مدا ته‌واوی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت ساڵانەکەیان
بگۆڕن."
هه‌روه‌ها هەر شۆفێرێک داوای تابلۆی کەرکوک بکات و بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبێل تۆماربکات،
هاتوچۆی كه‌ركوك تابلۆی پێنادات، تا سیستمی ئۆتۆمبێله‌كه بۆ غاز نه‌گۆڕێت.
به‌پێی ده‌ستپێكی كاره‌كانی هاتوچۆی كه‌ركوك، گۆڕینی جۆری سوته‌مه‌نی مه‌رجه‌و
هەرکەسێک دەست بە هەنگاوەکانی گۆڕینی نەکات ئەوە مامەڵەکانیان له‌هاتوچۆی كه‌ركوك و
فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ رایی ناكرێت.
به‌پێی وته‌ی عەمید جەمال، بڕی تێچوی گۆرینی سیستمەكه لەبەنزینەوە بۆ غاز 500 هەزار دیناره‌و له‌ئەستۆی
شۆفێره‌كه‌دایه.