رێكخراوی بەدر هۆشداری دەدات لەبارەی هەوڵی زیادكردنی پۆستەكانی كورد لەپۆلیسی كەركوك
  2019-04-13       1246       

محەمەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی لقی باكوری عێراقی رێكخراوی بەدر هۆشداری دەداتە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەسەر گوێگرتن لەسكاڵای حزبە كوردییەكان سەبارەت بە زیادكردنی پۆستەكانی كورد لە پۆلیسی كەركوك. ئەو دەڵێت؛ كورد 93 پۆستی پۆلیسی كەركوكیان بەدەستە.

ئاوێنە: محەمەد مەهدی بەیاتی، كە هاوكات سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحە لەپارێزگای كەركوك لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"لەچەند رۆژی نزیكی داهاتودا وەفدێكی وەزارەتی ناوخۆ سەردانی پارێزگای كەركوك دەكەن، دەزانن بۆ؟ چونكە حزبە كوردییەكان لای هەندێك لە بەرپرسانی وەزارەتە سكاڵایان كردوە كە گوایە لە پێدانی پۆستەكاندا ستەمیان لێ كراوە."

بەیاتی سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیوە لەو داوایەی كوردو وتویەتی"بانگەشەی كورد لەبارەی ئەوەی بێبەشكراون، جێی پێكەنینە."

ئاشكراشیكردوە"تا ئەم ساتە ئەفسەرانی كورد 93 پۆستیان لەپۆلیسی كەركوك بەدەستە، لەكاتێكدا كە عەرەب 21 پۆست و توركمان 18 پۆستی بەدەستە."

بەپێی زانیارییەكانی بەیاتی ئەو وەفدە بە ئامانجی ئەوە سەردانی كەركوك دەكەن كە پۆستی دیكە بدەن بەكورد و بۆیان بكەن بە 100 یاخود 150 پۆستی، ئەوەی رازی ببن.

بەرپرسەكەی رێكخراوی بەدر، وتویەتی"ئایا ئەمە پیادەكردنی ستەم و جیاكاری نییە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەرامبەر بە مافی عەرەب و توركمان."

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×