هاتوچۆی سلێمانی: لەسبەینێوە پردی دەباشان بەربەست دەكرێت
  2019-04-13       1470       

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەسبەی(یەكشەممە)وە پردی دەباشان بۆ ماوەی دو مانگ بەربەرست دەكرێت، ئەوەش بەهۆی كاركردن تێیدا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاوتوچۆی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەكات كە لە سەعات 6ی سەرلەبەیانی سبەی(یەكشەممە)وە پردی دەباشان بۆ ماوەی دو مانگ بەربەست دەكرێت.

هاتوچۆی سلێمانی هۆكاری بەربەرستكردنەكەی بۆ "كاركردن" لە پردەكەدا گەڕاندۆتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە داواشی لە شۆفێران كردوە كە لەو ماوەیەدا رێگەی نزیك "قوتابخانەی كاژاو" بەكاربهێنن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×