میدیای فەرمی یەكێتی: عادل عەبدولمەهدی سەردانی كەركوك دەكات
  2019-04-13       1416       

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە كە چاوەروان دەكرێت عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمەبەستی ئاسایكردنەوەی دۆخی ئەمنی سەردانی شاری كەركوك بكات.


ئاوێنە: بەپێی هەواڵی ئەو میدیایە چاوەروان دەكرێت سبەینێ‌ "یەك شەممە" عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و شاندێكی یاوەری كە نوێنەری بەشێكی زۆری وەزارەتەكانی كابینەكەی‌و فەرمانگەكانی لەخۆگرتوە بگاتە شاری كەركوك.


راشیدەگەیەنێت سەردانەكە بەمەبەستی ئاسایكردنەوەی رەوشی ئەمنی‌و سیاسی‌و خزمەتگوزرارییەكانی  شاری كەركوكە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×