"رۆژی هەینی 10 هەزار ئۆتومبێل بۆ بینینی "بێڵ ماوس" رویان لە ئاوی دەریاچەی دوكان كردوە"
  2019-04-13       1467       

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای دوكان رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات رۆژی هەینی 10 هەزار ئۆتومبێل بۆ بینینی "بێڵ ماوس" رویان لە ئاوی دەریاچەی دوكان كردوە.


ئاوێنە: لەرونكردنەوەیەكیدا رێگەپێدراوی یەك لەبەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای دوكان، ئاراز عەبدولرەحمان رایدەگەیەنێت رۆژی هەینی رابردو 10 هەزار ئۆتومبێل بە مەبەستی بینینی "بێڵ ماوس" رویان لە ئاوی دەریاچەی دوكان كردوە.


لەرونكردنەوەكەدا هاتوە "شەقامەكە تەسكەو ئەو هەمو ئۆتۆمبیلە هەڵناگرێت هەرچەندە ئێمە تەواوی ئەفسەرو كارمەندان لە ئەرك دابوین بۆیە دواكارین لە شۆفێران هاوكارمان بن".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×