جێگری سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنیت، چوار موچه‌كه‌ى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماده‌یه‌و
پێكه‌وه خه‌رج ده‌كرێت و ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه پاره‌كه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنه: به‌شیر حه‌داد، جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
عێڕاق، ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه)، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه
كه‌وتوه رایگه‌یاند"دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن عادل عەبدولمەهدی، وەک وەزیری بەرگریی
بە وەکالەت و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی درا كه وه‌زاره‌تی به‌رگری پاره‌كه
كه هی چوار مانگه و بۆ هه‌ر مانگێك 68 ملیار دیناره بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خه‌رجبكرێت،
وه‌زاره‌تی به‌رگری پاره‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان
پاره‌كه خه‌رجبكه‌ن."
وتیشی"پاره‌كه ئاماده‌یه و خه‌رجكراوه ته‌نها
ئه‌وه ماوه بگاته هه‌رێمی كوردستان."
جێگری سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی عێڕاق وتیشی"موچه ئه‌و چوار مانگه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌موی
به‌یه‌كه‌وه خه‌رج ده‌كرێت."