به‌رپرسێكی پارتی: پێشبینی ده‌كه‌ین له‌م هه‌فته‌یه‌دا رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت بكرێت
  2019-04-14       2312       

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشبینی دەکات لەم هەفتەیەدا، ڕێککەوتنی کۆتایی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت.

ئاوێنه‌: بڵند ئیسماعیل، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و بەرپرسی لقی ١٦ی دەوروبەری هەولێری پارتی‌ به‌ میدیای حزبه‌كه‌ی  راگه‌یاند”لەگەڵ یەکێتی گرفتێکی ئەوتۆمان نەماوە، تەنیا ئەگەر گۆڕان باوەڕی بێت کە پۆستی جێگری دوەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت و بدرێت بە یەکێتی."

ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوەشی ئاشکرا کرد کرد کە هێشتا گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتی ھەیە، بەڵام زیاتر کارەکان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕانە. وتیشی”دانوستانەکانی ئێستا ھەر لەبارەی ئەو بابەتەیە و پێشبینی دەکەین کە لەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتن بکرێت."

بڵند ئیسماعیل نەیشاردەوە کە حزبەکەی بە بزوتنەوەی گۆڕانی گوتوە، لە کاتی ڕێککەوتنی نێوانیاندا و ڕازیبونی پارتی لەسەر پێدانی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە گۆڕان، ”پرسمان بە یەکێتی نەکردوە“، بۆیە پێویستە گۆڕان بە پێدانی پۆستی جێگری دوەمی سەرۆکی هەرێم بە یەکێتی رازی ببێت، ”ئەوەش لە پێناو پێکهێنانی حکومەت و زیاتر دوانەکەوتنی پرۆسەکە“.

 

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×