ده‌سه‌ڵاتدارانی دادوه‌ریی عێراق ده‌ستیان كردوه به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی
دادگاییكردنی 900 كه‌سی عێراقی له‌سه‌ر كه‌یسی داعش، ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی
سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)وه راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كراونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: ئاژانسی فرانس پرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی
عێراق رایگه‌یاندوه كه به‌غدا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رگرتوه.
وتوشیه‌تی"دادگای تایبه‌تمه‌ندی دۆسییه‌كانی تیرۆر،
ده‌ستیكردوه به گرتنه به‌ری رێككاره یاساییه‌كان بۆ دادگاییكردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه."
پاش رزگاركردنی دوا مۆڵگه‌ی داعش له‌شارۆچكه‌ی باغۆز-ی سوریا له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه،
هه‌سه‌ده كۆمه‌ڵێك عێراقی دیلی داعشی راده‌ستی عێراق كردنه‌وه.
فرانس پرێس باسی له‌وه كردوه كه هێشتا له‌زیندانه‌كانی هه‌سه‌ده، كه‌سانی
عێراقی ماون و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌داهاتویه‌كی نزیكدا راده‌ستی به‌غدا بكرێنه‌وه.
ئاژانسه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقییه‌وه
رایگه‌یاندوه كه كه‌سانی به‌رپرسی رێكخراوی داعش له‌نێو ریزی ئه‌و كه‌سانه‌دان
كه راده‌ستكراونه‌ته‌وه و یه‌كێكیان شاره‌زای كیمیاییه و به‌رپرسی زۆربه‌ی په‌لاماره
كیمیاییه‌كانی رێكخراوی داعش بوه.
جگه له عێراقییه‌كان، به‌غدا سه‌رقاڵی دادگاییكردنی 12
كه‌سه كه به ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ره‌نسین و پێشتر له سوریا ده‌ستگیركراون و له لایه‌ن
هه‌سه‌ده‌وه، راده‌ستی عێراق كراونه‌ته‌وه.