بافڵ تاڵه‌بانی،
كوڕه گه‌وره‌ی سكرتێری كۆچكردوی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ده‌بێت زامی ئه‌نفال و سه‌رجه‌م
ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان كراون، زیاتر یه‌كگرتومان بكات بۆ
دوباره‌نه‌بونی ئه‌و جۆره تاوانانه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه 31 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفالدا تێپه‌ڕی و له‌و ساڵیاده‌شدا لە مۆنۆمێنتی
دێبنە لەناحیەی رزگاری بە ئامادەبونی كەسوكاری ئەنفالكراوان‌و نوێنەرانی حزبی‌و حكومی
مەراسیمێكی تایبەت بەو یادە ئەنجامدراو هه‌روه‌ها له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی
كوردستان یاده‌كه به‌رز راگیرا.
بافڵ تاڵه‌بانی،
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له په‌یامێكدا
له‌ساڵیادی ئه‌و تاوانه‌وه، رایگه‌یاند"هەمیشە لام وایە، کە دەبێت زامی ئەنفال
و سەرجەم ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر بە نەتەوەکەمان کراوە، زیاتر یەکگرتوترمان بکات،
بە ئامانجی هەرگیز دوبارە نەبونەوەی ئەم جۆرە تاوانانە."