ئه‌یاد عه‌لاوی،
سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نیه پێی وایه‌ید دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا
به‌ده‌ستهاتوه ئیدی ئه‌ركی حه‌شدی شه‌عبی ته‌واو بوه‌و پێویسته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ئاوینه: ئه‌یاد
عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نیه له‌لێدوانێكدا به "رادیۆ سه‌وا"ی
راگه‌یاندوه"ئه‌ركی حه‌شدی شه‌عبی له‌عێراق دوای به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن
به‌سه‌ر داعشدا، كۆتایی هاتوه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه."
سەرۆکی ئیتیلافی
وەتەنییە جه‌ختی كردۆته‌وه كه "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌روازه‌یه‌ك
ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی."
ئه‌یاد عه‌لاوی
داواشی كردوه كه تواناكانی سوپای عێراق په‌ره‌یان پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت
ئاسایشی وڵات بپارێزێت بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به هیچ هاوكارییه‌ك هه‌بێت.
عه‌لاوی
پێشنیاری ئه‌وه‌شی كردوه كه چه‌كداره به‌تواناكانی حه‌شدی شه‌عبی بچنه نێو
ریزی سوپا یاخود پۆلیسی فیدراڵی یاخود پۆلیسی ناوخۆوه.